riklam

چی لەسەر کڵۆی خوێن دەزانیت؟

هەمەڕەنگ 04:42 PM - 2021-08-26

دروست بوونی کڵۆی خوێن لە خوێنهێنەرە قوڵەکاندا ئەبێتە هۆی گیرانی تەواو یان بەشێک لە خوێنهێنەرەکە بەمەش جووڵەی خوێن لەو خوێنهێنەرە دا دەگرێت ،زۆربەی کات لە پەلەکانی خوارەوە ڕووئەدات بەتایبەتی خوارەوەی قاچ یان حەوز یا ڕان کە بە جەڵتەی قاچیش ناودەبرێت.

دەکرێت خەست بوونەوە و کڵۆت بوونی خوێن لە خوێنهێنەرەکانی تری وەک گورچیلە و جگەر و مێشک و ڕیخۆڵەیشدا ڕووبدات.

جەڵتەی قاچ کە زۆرترینی حاڵەتەکانە ئەگەر بەهۆی جوڵەی خوێنەوە بگوێزرێتەوە بۆ بەشەکانی تر بەتایبەت سیەکان مەترسی گەورە بۆ سەر ژیانی کەسەکە دروست دەکات کە پێویستی بە چارەسەری خێرایە
دیارترین هۆکارەکانی بریتین لە هۆکاری بۆماوەیی و نەشتەرگەری گەورە و بریندار بوون و جگەرە کێشان و نەخۆشی شکستی دڵ و دانیشتن بۆ ماوەی دورودرێژ ،دووگیانی و قەڵەوی و نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و هەوکردنی ڕیخۆڵەکان و تەمەنی سەرو شەست ساڵ کە ئەگەری تووشبوونیان زۆر ترە.

گرنگترین نیشانەکانی بریتین لە ئازارێکی زۆر و ئاوسانی قاچەکان یان پێ کە زۆر جار تەنها لە یەک قاچدا ئەبێت ، گۆڕانی ڕەنگی پێست و گەرم بوونی بەشێک لە پێست ئەگەر بەراورد بکرێت لەگەڵ بەشەکانی تردا.

خۆپاراستن :
١ _ڕاگرتنی پەستانی خوێن لە ئاستی ئاساییدا
٢_وازهێنان لە جگەرە کێشان
٣_ دوورکەوتنەوە لە قەڵەوی و ئاسایی کردنەوەی کێشی لەش.
٤_ئەنجامدانی وەرزش و چالاکی جەستەیی بەردەوام.
٥_گرنگە پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری نەخۆشەکە بە زووترین کات جووڵە بکات و بگەڕێت.

د.جیڤارا حمەڕەشید
پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و بۆریەکانی خوێن

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket