riklam

نزیکەی ملیۆنێک و 900 هەزار ئۆتۆمبێل له هەرێمدا هەیە

کوردستان 03:20 PM - 2021-08-26

بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاریی ژینگەیی و راگەیاندن ڕایدەگەیەنێت: زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل كاریگەریی خراپی لەسەر ژینگە هەیە و رایدەگەیێنێت كە رەنگە لە كۆتایی ساڵدا ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستاندا بگاتە دوو ملیۆن.

رەزاق خەیلانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاریی ژینگەیی و راگەیاندن لە دەستەی ژینگە بە PUKmedia ی راگەیاند: "ئێستا نزیكەی ملیۆنێك و 900 هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستاندان كە لەوانەیە لە كۆتایی ساڵدا بگاتە دوو ملیۆن. ئێمە شەش ملیۆن كەسین، دوو ملیۆن ئۆتۆمبێلمان هەیە! ئەمە لە هیچ وڵاتێكدا شتی وانییە كە سێ كەس ئۆتۆمبێلێكیان بەربكەوێت."

وتیشی: "زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل كاریگەریی خراپی لەسەر ژینگە هەیە. ئەوەیش چەند هۆكارێكی هەیە وەك نەبوونی گواستنەوەی گشتی، ئەگەر گواستنەوەی گشتی هەبێت هەموو كەس ناچار نییە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی بە كار بهێنێت و؛ نەبوونی بەرنامە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی كە رێگە دەدات هەموو كۆمپانیایەك هەموو ئۆتۆمبێلێك بهێنن."

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێمە بە نووسراوی فەرمی وەزارەتەكانی بازرگانی، پیشەسازی و پلاندانانمان لە هاوردەكردنی جۆرێك لە ئۆتۆمبێلەكان كە كوالێتییان زۆر نزمە، ئاگادار كردوونەتەوە كە هیچ رێكارێك بەرامبەر بە هاوردەكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە نەگیراوەتە بەر."

بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاریی ژینگەیی و  باسی ئه وە ی کرد ئەگەر شەمەندەفەر، ترام و میترۆ هەبێت رێژەی دەردانی گازە ژەهراوییەكان كەم دەبێتەوە و وتیشی: "بە نووسراوی فەرمی داوامان لە دەستەی وەبەرهێنان كردووە كە لە بری دروستكردنی ئەو هەموو كۆمەگە نیشتەجێبوونە گرنگی بە گواستنەوەی گشتی بدەن."

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ، سەرباری 19 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و ئۆتۆمبێلەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كە لە ئامارەكەدا تۆمارنەكراون، ژمارە و جۆرەكانی ئۆتۆمبێلی تۆماركراو لە هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە:

تایبەت: ملیۆنێك و 91 هەزار و 466
كرێ: 96 هەزار و 787
بارهەڵگر: 421 هەزار و 267
ئامێری كشتوكاڵی: 38 هەزار و 396
ئامێری پیشەسازی: 27 هەزار و35
ژمارە كاتی و كارتی زانیاری: 146 هەزار و 52
ئۆتۆمبێلی حكومی: 29 هەزار و 952
ماتۆڕسكیل: 18 هەزار و 638

كۆی گشتی: ملیۆنێك و 896 هەزار و 593 ئۆتۆمبێل. 

PUKmedia بیلال بارزان_هه ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket