riklam

بێگەرد تاڵەبانی: بەرهەمی خۆماڵی هەناردەی بازاڕەكانی ئەوروپاو وڵاتانی عەرەبی ده‌كرێت

ئابوری 01:21 PM - 2021-08-26

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێم رایگەیاند: بۆ دووەمین ساڵە بەرهەمە خۆماڵیەكانی هەرێمی كوردستان دەگاتە بازاڕەكانی ئەوروپاو وڵاتانی عەرەبی و لەڕۆژانی داهاتووشدا ئامادەكاری دەكرێ بۆ هەناردەكردنی قۆناغێكی تری بەرهەمی هەنارو باینجان و تەماتە بۆ وڵاتی سعودیەو ئەوروپا.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێم رایگەیاند: بۆ دووەمین ساڵە بەرهەمە خۆماڵیەكانی هەرێمی كوردستان دەگاتە بازاڕەكانی ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی.

ئەوەشتی خستوەتەڕوو: جوتیاری نمونەی فەریدون نامدار ئەو ئەركەی لەئەستۆ گرتووەو بەرهەمی خۆماڵی هەنجیرو بامیەی لە هەورامان و شارەزوورو هەڵەبجەوە بۆ لەندەن و رۆما هەناردە كردووەو بەرهەمەكان پاكێجینی براندنی ناساندنی كوردستانی بۆ دانراوەو بەسەركەوتووی پێشوازیكراوە.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێم راشیگەیاند: لەرۆژانی داهاتوودا ئامادەكاری دەكرێ بۆ هەناردەكردنی قۆناغێكی تری بەرهەمی هەنارو باینجان و تەماتە بۆ وڵاتی سعودیەو ئەوروپا.

باسی لەوەشكردوە: وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هەموو پاڵپشتیەكی خۆی بۆ سەرجەم جوتیارانی نمونەی دەردەبڕێت لەپێناو بەبازاڕكردن و ناساندنی بەرهەمی كشتوكاڵی و پاڵپشتی جوتیاران، بۆ ئەوەی بەمیكانیزمێكی زۆر گونجاو و پێشكەوتوو بەرهەمی خۆماڵی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە بكەن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket