riklam

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش جه‌خت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی عیراق ده‌كاته‌وه‌

عیراق 10:46 AM - 2021-08-26

ئه‌مریكا به‌ڵێنیداوه‌ 5.2 ملیۆن دۆلار بۆ پشتگیریكردن له‌ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق خه‌رج بكات.

له‌میانه‌ی دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشدا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌مریكا بڕی 5.2 ملیۆن دۆلار بۆ تیمی چاودێری هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق ته‌رخان ده‌كات.

دوای لێدوانه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كرده‌وه‌،لیندا تۆماس گرینفیلد نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی پێشوازی له‌ هه‌وڵه‌كانی په‌یمانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق (یۆنامی) ده‌كات.

ھه‌روه‌ھا جینین هێنیس پلاسچارت سه‌رۆكی نێرده‌ی هاریكاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ كرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ ده‌یه‌می مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا بۆ داهاتووی وڵات دیاریی كرابێت.

ئه‌و له‌وتاره‌كه‌یدا له‌دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشدا جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ متمانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو بۆ داهاتووی عیراق گرنگه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ به‌رپرسیارێتی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتوو ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی عیراق و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان

ئه‌و ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌، كه‌ بایكۆتكردنی ئه‌و "مافی بنه‌ڕه‌تییه‌" ستراتیژییه‌كی كاریگه‌ر نییه‌ و هیچ چاره‌سه‌رێك پێشكه‌ش ناكات.

ھه‌روه‌ھا مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پابه‌ندبوونی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا دووپاتكرده‌وه‌و هه‌ر ئه‌گه‌رێكی دواخستنیشی ره‌تكرده‌وه‌.

PUKmedia ئه‌ركان شاوازی

سه‌رچاوه‌..... ALARABIYA NEWS

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket