كۆنترین به‌نداوی جیهان له‌شێخانه
کوردستان 09:16 AM - 2021-08-26
به‌نداوی جروانه كه به‌كۆنترین به‌نداوی شوێنه‌واری له‌هه‌موو جیهان داده‌نرێت به دووریی پێنج كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی شێخانه‌وه.
ئه‌م به‌نداوه كه مێژووه‌كه‌ی سێ هه‌زار ساڵه، له‌سه‌رده‌می پاشا سه‌نحاریبی ئاشووری (٧٠٥_٦٨١ی پیش زایین) دروست كراوه. ئاسه‌واری ئه‌م به‌نداوه به درێژیی ٢٨٠ مه‌تر و و پانیی ٢٢ مه‌تر و به‌رزیی نۆ مه‌تر له‌سه‌ر زه‌وی لێی به جێ ماوه‌ته‌وه كه ئه‌مه ته‌نها ئه‌و به‌شه‌یه كه به چاو ده‌بینرێت، به‌ڵام ده‌كرێت به‌نداوه‌كه زۆر له‌وه‌ی كه باسی ده‌كرێت، گه‌وره‌تر و پانتر بێت، ئه‌گه‌ر بێت و كاری پشكنینی شوێنه‌واریی بۆ بكرێت.
جروانه، كه ته‌نها 10 كیلۆمه‌تر له شوێنه‌واری "خنس"ه‌وه دووره، به شێوازێكی ئه‌ندازه‌یی جوان و ڕێك‌وپێك دروست كراوه و نزیكه‌ی دوو ملیۆن پارچه به‌رد تێیدا به‌كار هاتووه و هه‌موو به‌رده‌كان له چیاكانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه‌وه ده‌رهێنراون و به شێوازێكی ئه‌ندازیاری و رێكخراو تاشراون و له‌سه‌ر و ته‌نیشت یه‌ك دانراون.
پرۆژه‌ی دروستكردنی ئه‌م به‌نداوه ده‌كرێت به گرنگترین پرۆژه‌كانی سه‌رده‌می سه‌نحاریبی ئاشووری دابنرێت كه به ماوه‌ی ساڵێك و سێ مانگ به به‌رده‌وامی كاری تێدا كراوه تا ته‌واو بووه .
به گوته‌ی شوێنه‌وارناس كۆڤان ئیحسان ئه‌م شوێنه‌واره بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی١٨٤٥ له لایه‌ن شوێنه‌وارناسی بیانی (له‌یارد)ه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و له‌باره‌یه‌وه نووسیویه.
به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌وارناسه نه‌یزانیوه كه ئه‌م شوێنه‌واره به چ مه‌به‌ستێك دروست كراوه، له پاش له‌یارد چه‌ند شوێنه‌وارناسی تری وه‌ك (تر‌و دان جان) و (لێهمان هاپت) سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كردووه
له‌باره‌ی ناوی جروان، یان جروانه شوێنه‌وارناسان دوو بۆچوونیان هه‌یه یه‌كه‌مینیان كه له چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه هاتووه، ده‌ڵێ جروانه به‌ناوی مه‌جرایه‌كی ئاو هاتووه، واتا مه‌جرایه‌ك هه‌بووه به‌ناوی جروانه كه پڕ ئاو بووه و بووته هۆی به پیت و به‌ره‌كه‌تبوونی ناوچه‌كه. بۆچونی دووه‌م ده‌ڵێ له زمانی كوردیدا وشه‌ی چروان هه‌یه كه به واتای جراندن یان چراندن هاتووه و به‌و شوێنه‌ی كه به‌نداوه‌كه لێی دروست كراوه گوتراوه كه شوێنێكی پڕئاو و سه‌وزایی بووه بۆ له‌وه‌ڕی ئاژه‌ڵ.
ئێستا جروانه بووه‌ته جێی له‌وه‌ڕی مه‌ڕوماڵات. بێجگه له ده‌ستكارییه مرۆییه‌كان، كه‌مته‌رخه‌میی حكومه‌ت و به‌رپرسه شوێنه‌واری و گه‌شتوگوزارییه‌كان وای كردووه ئه‌م ناوچه‌یه كه سه‌رده‌مانێك ناوچه‌یه‌كی پڕ پیت و به‌ره‌كه‌ت و سه‌وزایی بووه، ببێته ده‌شتێكی وشك كه هێچ جۆره خزمه‌تگوزارییه‌كی نییه و پشتگوێ خراوه.
PUKmedia فۆتۆ راپۆرت ـ شۆڕش وه‌هبی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23