riklam

وەزارەتی بازرگانی: نرخی ئارد دابەزی

کوردستان 09:05 AM - 2021-08-26

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند: لەسلێمانی نرخی فەردەی ئاردی كە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشكرداوەو نانێكی جوانی هەیە بۆ 23 هەزار دینار دابەزی و هەوڵەكانیش بەردەوامە بۆ دابەزاندنی نرخی ئارد تا ئاستی نرخی پێشوتر.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە راگەیەنراوێكیدا بڵاویكردەوە: نەسرین محەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێلەی سلێمانی سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی بەهاوكاری لەگەڵ لیژنەی هاوبەشی

قائیمقامیەتی سلێمانی و سەندیكای فڕن و نانەواكان هەستان بەتاقیكردنەوەی ئەو ئاردەی بۆ مانگی حەوت دابەشدەكرێت بەسەر هاووڵاتیاندا.

دەشڵێت: نمونەی ئاردەكەیان كرد بەنان و نانێكی زۆر جوانی لێدروست بوو، خاوەن فڕنەكان خواستی زۆریان لەسەر بوو، نرخی فەردەی ئارد لەشاری سلێمانی دابەزی بۆ 23000 بیست و سێ هەزار دینارو هەوڵەكانیش بەردەوامە بۆ دابەزاندنی نرخی ئارد تا ئاستی نرخی پێشوتر.

PUKmedia   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket