riklam

قوباد تاڵەبانی: وەرگرتنی رسومات رێكبخرێتەوەو بازاڕ ببوژێتەوە

کوردستان 07:22 PM - 2021-08-25

جێگری سەرۆك وەزیران رایگە‌یاند: دەبێت وەرگرتنی رسومات بەشێوەیەك رێكبخرێتەوە كە یارمەتیدەری جوڵەی بازرگانی و بوژانەوەی بازاڕ بێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ لە هەولێر كۆبونە‌وە‌یە‌كی لە‌بارە‌ی پێداچوونەوەی رسومات ئە‌نجامداو لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا  میكانیزمێكی گونجاوتر دیاری بكرێت بۆ رێكخستنەوەی رسومات.

قوباد تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا جەختی كردەوە كە‌ دەبێت وەرگرتنی رسومات بە شێوەیەك رێكبخرێتەوە كە نەبێتە هۆی سستبوونی جموجوڵی بازرگانی، بەڵكو بەپێچەوانەوە یارمەتیدەری جوڵەی بازرگانی و بووژانەوەی بازاڕبێت. 

باسی لەوەشكرد كە پێویستە لە دامودەزگاكانی حكومەت رۆتین كەمبكرێتەوەو كارئاسانی تەواو بۆ هاووڵاتیان بكرێت.

هە‌ر لە كۆبوونەوەكەدا راپۆرتێك لەسەر میكانیزمی رێكخستنەوەی رسومات خرایە‌ڕوو و لەمبارەیەشەوە بڕیاری پێویستدرا.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket