}

سەیدسادق.. ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسین بەرز دەبێتەوە

ڕیپۆرتاژ 06:16 PM - 2021-08-25

ڕێژەی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە لایەن هاوڵاتیانی  قەزای  سەیدسادقەوە بە رز دەبێتەوە بەراورد بە چەند مانگی پێشوو، کە  20 بۆ 30 کەس سەردانی ئەکرد، بەڵام ڕێژەکە ئێستە بەرزبووەتەوە  زیاتر لە 100 کەس ڕۆژانە سەردانی مەڵبەندەکە دەکات .

کارزان حەمە ساڵح بەڕیوبەری مەڵبەندی تەندروستی سەیدسادق بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: بەهۆی شەپۆلی نوێی كۆرۆناوە ئێستا ڕۆژانە ژمارەیەک زیاتر هاوڵاتی سەردانمان دەکەن بەراورد بە پێشوو زیادی کردووە ڕێژەکە بە سیستمی كۆمپیوتەری  ناوەکانیش تۆمار ئەکرێت  بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.

 بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی سەیدسادق  وتیشی:  وەرگرتنی  ڤاكسینی كۆرۆنا  لە نێو  نەخۆشخانەی  تەندروستی  قەزاکە  كە خۆمان سەرپەرشتی دەکەین  بەیەک تیم سەرپەرشتی کارەکان دەکات،  بۆ ئەو كەسانەی كە سەردانی ئەكەن، بەڵام ئێستا بە شێوەی كۆمپیوتەری كارەكان بەڕێوە ئەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: تا مانگی 8ی ئەمساڵ ئەوانەی سەردانیان ئەكردین، ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنامان لێدەدان بەڵام دواتر كراوە بە سیستمی كۆمپیوتەری، هەر بۆیە ئەوانەی ئێستا پێویستی بە ڤاكسین هەیە دەتوانن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە زانیاری كەسی پڕبكەنەوە و ڕۆژێكیان بۆ دیاری دەكرێت و لە ڕێگەی كورتە نامەوە ئاگادار دەكرێن كە دەتوانن سەردانی مەڵبەندی تەندروستی سەیدسادق بكەن و ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن.

ئەوەشی خستەڕوو:  لە چەند مانگی پێشوو  بەدەمەوە هاتنی خەڵک زۆر كەم بوو، بەڵام ئێستە  ڕۆژانە زیاتر لە 100 كەس هاوڵاتی سەردانمان دەکەن.

زیاتر وتیشی:  بەهۆی ئەم شەپۆلەی كۆرۆنا (دەلتا)یەوە ڕێژەیەكی بەرچاو بە دەمەوەهاتنی هاوڵاتیان هەیە و جگە لە فەرمانبەر و هێزە ئەمنییەكان ،مامۆستایانی ئاینی هاوڵاتی ئاسایی زۆر تر دەستپێشخەری وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا دەكەن،  ئەمەش جێگای دڵخۆشییە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ڕێژەی خەڵکی قەزاکە زۆرە و یەك تیم بە كارەكان ڕاناگات و پێویستی بە زیاتر لە تیمێكی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا هەیە لە شارەكەدا و پێویستە زیاد بكرێن لەداهاتوو ئەگەر بەم شێوازەی ئێستە  هاوڵاتی ڕوومان لێ بکات.

کارزان وتیشی: لە ئێستادا ڕۆژانە  زیاتر لە 100 هاوڵاتی لە لایەن ئێمە وە  ڤاكسینی كۆرۆنایان پێدەدرێت، لە ڕێگەی سیستمی كۆمپیوتەرییەوە كە پێشتر ڕۆژانە  15 بۆ 25 هاوڵاتی سەردانی ئەكردین.

بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی قەزای  سەیدسادق وتیشی:  لە سنوری قەزای سەیدسادق1360 هاوڵاتی ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە .

PUKmedia محەمەد عەبدولرەحمان/شارەزوور

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket