riklam

قۆناغی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

کوردستان 04:12 PM - 2021-08-25

قۆناغی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ، گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

له وبارە یەوە، سەعید عومەر، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە PUKmedia ی راگەیاند: "بڕی یەک ملیار و نیو دینار، وەک قۆناغی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر گەیشتووە، چەند رۆژێکە دەستمان بە دابەشکردنی پارەکە کردووە و بەردەوامین".

وتیشی: "ئەمساڵ وەک ساڵانی پێشتر نییە، ئەو جوتیارەی کە چەکی پێدەدرێت بە یەکجار هەموو پارەکەی بۆ خەرج دەکرێت".

ئاماژەی بە وە شکرد: "رەزامەندی 950 ملیۆن دیناری دیکەی پارەی جوتیاران دراوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو بڕەش دەگات و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".

وتیشی: "لەگەڵ بەغدا رێککەوتن کراوە کە ئەمساڵ پارەی گەنمی جوتیاران دوانەکەوێت".
"تائێستا 25٪ی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016، لە بەغدا خەرج نەکراوە و لە هەوڵداین، بۆ ئەوەی ئەوەشیان خەرج بکرێت".

PUKmedia بیلال بارزان_هه ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket