riklam

سلێمانی.. 160 كۆمپانیا بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی DBX دەكەن

ئابوری 12:04 PM - 2021-08-25

بە بەشداری 160 كۆمپانیا چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی DBX دەستی بە كارەكانی كرد و بڕیارە ماوەی شەش رۆژ بەردەوامبێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 25-8-2021، بە ئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگار و ئازاد حەمەئەمین سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەك لێپرسراوی حكومی و نوێنەری كۆمپانیاكان، كارەكانی چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی DBX دەستیپێكرد.

پێشانگاكە تا 30-8-2021 بەردەوام دەبێت و 160 كۆمپانیای ناوخۆیی و جیهانی بەشداری تێدا دەكەن كە بریتین لە كۆمپانیای وڵاتانی ئێران، توركیا، میسر، ئازربایجان، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، لوبنان، ئوردن و كۆمپانیاكانی وەزارەتی پیشەسازی عیراق و بریكارنامەكانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا لە عیراق.

ئەو بابەتانەی لە پێشانگاكەدا نمایشدەكرێت بریتین لە، خۆراك و كەلوپەلی بیناسازی و پەیوەندییەكان و تەكنەلۆژیا و ئەندازیاری و پاككەرەوە و كەلوپەلی جوانكاری و جلوبەرگ و پێداویستی ئۆتۆمبێل و بڵاوكراوە و چاپەمەنی و كتێب و تەندروستی و كەلوپەلی كارەبایی و لە قوتونرا و پێداویستی ناوماڵ.

PUKmedia جەمال سەرگەتی

فۆتۆ.. شاد ئیبراهیم


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket