riklam

ئەمڕۆ تەندروستی بەبێ لێبڕین مووچە وەردەگرێت

ئابوری 10:12 AM - 2021-08-25

ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئەمڕۆ 25-8-2021، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم بەبێ لێبڕین دەكرێت و یەكەم وەزارەتیش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.

هاوكات شەوی رابردوو جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك رایگەیاند: سبەی دەست بە دابەشكردنی 100% ی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەكرێت و لە ماوەیەكی دیاریكراودا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket