riklam

حاجی ئۆمەران.. چەندین تۆن پەنیری پیتزا لەناودەبرێن

ئابوری 09:50 PM - 2021-08-24

لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران زیاتر لە چوار تۆن پەنیری پیتزا لە لەناوبران كە شیاو نەبوون بۆ خواردن.

لە راگەیەنراوێكدا كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند:  ئەمڕۆ سێ شەممە 2021-8-24 چوار تۆن و 560  كیلۆ گرام پەنیری پیتزا لە لایەن هۆبەی وەرگرتنی نموونەی خۆراكی حاجی ئۆمەران پشكنینی بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت  بەپێی ِێنماییەكانی تەندروستی گونجاو نین بۆ خواردن.

ئەوەشی راگەیاند: لە لایەن لێژنەی هاوبەشی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە سەرپەرشتی بنكەی كۆنترۆڵی جۆری، هەموو پەنیرەكە لەناوبران.

PUKmedia هاوار عەباس

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket