riklam

تاڵیبان: دژی مانەوەی ئەمریكاین

جیهان 04:41 PM - 2021-08-24

وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایدەگەیەنێت دژی درێژكردنەوەی مانەوەی ئەمریكییەكانین لە دوای 31 ی ئابەوە.

زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەوەی لە فڕۆكەخانەی كابوڵ دەگوزەرێت ئازار بەخشە و ڕێگەی ئەو فڕۆكەخانەیەمان داخستووە و تەنها ڕێگە بە ڕۆیشتنی بیانییەكان دەدەین، چونكە ئەمریكییەكان خەڵكی ئەفغانستان هاندەدەن بۆ ئەوەی وڵات چۆڵبكەن. 

سەبارەت بە كێشەی ویلایەتی پێنجشیر وتیشی: نامەوێت بە شەڕ بچینە ناو ئەو ویلایەتە و بەشێوەی ئاشتیانە كێشەكە چارەسەر دەكەین.

موجاهید وتیشی: نابێت ڕۆژنامەنووسان و میدیاكاران وڵات بەجێبهێلن و دڵنیایی لە سەلامەتی وەرگێڕە ئەفغانییەكان دەدەین و هەروەها هەموو باڵوێزخانەكان پارێزراو دەبن. 

سەبارەت بە مانەوەی ئەمریكییەكان لەدوای كۆتایی ئەم مانگە ڕایگەیاند: دژی مانەوەی ئەمریكییەكانین و لەگەڵ درێژكردنەوەی مانەوەی ئەوان نین.  

وتەبێژی تاڵیبان سەبارەت بە چالاكی هونەرمەندان و شێوەكاران و شانۆكاران و ژنان وتی: هەرچی لە چوارچێوەی شەریعەتی ئیسلامدا بێت ڕێگری لێناكەین. 

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket