riklam

به‌بێ لێبڕین مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت

کوردستان 02:25 PM - 2021-08-24

سبه‌ینێ چوار شه‌ممه‌ 25-8-2021، مووچه‌ی مانگی ئابی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت.

 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم كه‌ كۆپییه‌كی PUKmedia نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، : سبه‌ینێ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.
وتیشی: مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ش وه‌ك مانگی رابردو به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌ چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی حكومه‌تی فیدراڵیدایه‌.

 

PUKmedia تایبه‌ت 



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket