riklam

یەكێتی مامۆستایان: لەگەڵ دەستكاریكردنی پڕۆگرامی خوێندندا نین

کوردستان 11:34 AM - 2021-08-24

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە میانەی وتارێكیدا كە بۆ PUKmedia ی ناردووە چەند پێشنیار و رێگا چارەیەك بۆ خوێندنی ئەمساڵ دەخاتەڕوو و دەشڵێت، پێویستە لە سەرەتای ساڵی تازەوە ماوەی مانگێك تا 45 رۆژ، تەرخانبكرێت، بۆ خوێندنی بابەتە نەخوێندراوەكانی ساڵی رابردوو.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند: بە مەبەستی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پەروەردە لە رێكەوتی  25-2-2020 وەك هەنگاوێك لە هەنگاوەكان پڕۆسەی خوێندنیان راگرت، لە ساڵی خوێندنی  (2019-2020) تەنها 120 رۆژ خوێندن كرا و دواتر  ساڵەكە بە ساڵێكی خوێندنی تەواو هەژماركرا و ساڵی خوێندنی (2020-2021) بە سێ كەڕەت دەستپێكردن و وەستان و دەستپێكردنەوە بەڕێوەچوو، هەموو رۆژەكانی خوێندنیش لە ناو پۆل جگە لە پرۆسەی ئەزمونەكان (48) رۆژ بوو و لەگەڵ خوێندنی ئەلیكترۆنی، ئێستاش لەبەردەم پرسیارێكی گرنگداین، بۆ ئەمساڵی خوێندن چی بكرێت ؟

1-    پڕۆسەی پەروەردە بە شێوەی ئاسایی خۆی دەست پێبكاتەوە.

2-    هیچ دەسكاری پڕۆگرامەكان نەكرێت بە تەواوی و بێ كەموكوڕی بخوێندرێت.

3-    لە سەرەتای ساڵی تازەوە ماوەی مانگێك تا 45 رۆژ، تەرخانبكرێت، بۆ خوێندنی بابەتە نەخوێندراوەكانی ساڵی رابردوو، چونكە ناكرێت و ناشێت بێ راڤەكردنەوەیەكی چڕ بچیتە سەر ساڵی تازە و خوێندنی پڕۆگرامەكان، بە تایبەت قۆناغەكانی (1-2-3)كە نیوەی پیتەكانیان نەخوێندووە، جگە لە شێوازی پێكهێنانی وشە و دەستەواژە هەروەها رستەسازی.

4-    دەبێت پەرتوكەكانی خوێندن لە زوترین كاتدا دابەش بكرێت بۆ ئەوەی ئەو راستییە لای قوتابیان و خوێندكاران بەرجەستە بێت كە ئەمساڵ لە رەوشێكی ئاساییدان.

5-    وەزارەتی تەندروستی تەواوی توانای بەردەستی بڕەخسێنێت، بۆ ئەوەی زۆربەی هەرە زۆری مامۆستایان پێكوتەی كۆرۆنایان بەركەوێت، ئەگەر لەسەر حسابی باقی چین و توێژەكانیتریش بێت.

6-    زۆر پێویستە هەڵمەتێكی راگەیاندنی چڕوپڕ بكرێت، لەسەر ئەوەی ئیدی ئەوە كۆرۆنایە و وا زوو نابڕێتەوە، بە پێچەوانە دەبێت خۆمان بپارێزین و ژیانیش بە تایبەتی پڕۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بەردەوام بێت.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان راشیگەیاندووە: كە لەسەر حكومەتی هەرێم پێویستە چیتر خاوە خاو بە مافی مامۆستایان نەكات بە تایبەت لە پێدانی مووچەی تەواو و هەموو سی رۆژ جارێك و پلە بەرزكردنەوەی موچە دەست پێبكاتەوە ئەو پێدراوانەی لە 2015 ەوە نەدراوە  قەرەبوو بكرێتەوە، هاوكات پێویستە حكومەت كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ یەكلا بكاێتەوە، بە دامەزراندنی  رەسمی یان گرێبەست یان هەر رێكارێكی تر مافەكانیان زامن بكات.

دواجار سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەڵێت:  بە گرنگی دەزانم بیڵێم پڕۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا ئەوە دەهێنێت هەرچی پێدراوی هەیە وەكو خۆی جێ بەجێ بكرێت،  بە پێچەوانە دەدرێتە دەست قەدەر و رێگەی هات و نەهات، ئەو رێگەیەش خۆی لە خۆیدا تونێلێكی ئەو دیو تاریكە دواجار بە كەس روناك ناكرێتەوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket