riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 09:10 AM - 2021-08-24

رووداوەكان:

572: رۆژی جەژنی قەدیس پرتالماوس.

1516: روودانی (شەڕی مەرج دابق) لە نێوان مەمالیكەكان و عوسمانیەكاندا.

1572: روودانی قەسابخانەی سان بارسلیمبو كە بووە هۆی كوژرانی نزیكەی 4000 كەس لە پرۆتستانتە فەرەنسیەكان، ئەو قەسابخانەیە مەلیكی فەرەنسە فیلیپی دووەم و پاپا و هەندێ كاسۆلیك پێی هەستان، كاسۆلیكەكان ئەو قەسابخانەیان دانا بە قەسابخانەی سەروەری بۆ خۆیان.

1605: سەركەوتنی شا عەباسی سەفەوی بەسەر عوسمانیەكاندا.

1821: راگەیاندنی سەربەخۆیی مەكسیك.

1912: ئالاسكا چووە پاڵ  ویلایەتە یەكگرتووەكان و بوو بە ویلایەتێكی سەربە ئەمریكا.

1919: شۆڕشی سوارە توكە لە قەڵای سەعبات دۆڵی مەلا عارەب لە باشووری كوردستان كە كورد دژی بەریتانیا ئەنجامیدا و فڕۆكەیەكیان لە ناوچەكەدا خستە خوارەوە.

1920: رزگاركردنی شارۆچكەی كفری سەر بە پارێزگای كەركوك لە لایەن شۆڕشگێڕە كوردەكانەوە بە سەرۆكایەتی برایم خانی دەلۆ و وەیسی بەگ.

1922: فەلەستینییەكان ئینتیدابی بەریتانیایان رەتكردەوە بۆ سەر فەلەستین و ئەوەش لە كۆنگرەی نابلس.

1942: شەڕی ستالینگراد.

1954: كۆنگرێسی ئەمریكی رەزامەندی نواند لەسەر یاسای بنبڕكردنی شیوعییەت و ئەوەش بەهۆی مەترسی لە شەپۆلی شیوعیەت.

1954: سەرۆكی بەڕازیل (جیتولیو فارجاس) دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە و دوای ئەوە خۆی كوشتەوە بەهۆی زیادبوونی قەیرانی سیاسی لە وڵاتدا.

1958: ئەمینداری حیزبی بەعسی عەرەبی ئیشتیراكی (میشیل عەفلەق) بە یارمەتی فوئاد ریكابی گەشتە شاری بەغداد لە پێناو كاركردن و یەكێتی عەرەب.

1976: رژێمی بەعسی عیراقی دانشتوانی ناوچەی قەزای مەخموری دەربەدەر كرد بە تایبەتی كەندیناوە و بە عەرەبی هاوردە جێگەی پێگرتنەوە لە قەزاكەدا.

1989: مۆسیقار (یانی) ئەلبومی پێنجەمی بڵاوكردەوە بە ناونیشانی (Niki Nana) كە پێكهاتبوو لە هەشت تراك.

1991: میخائیل گۆرباچۆڤ  دەستی لە پۆستی سەرۆكایەتی حیزبی شیوعی سۆڤییەتی كێشایەوە.

1992: كوژرانی حاكم جەمال حەمەئەمین، خاوەنی كتێبی (مافناسی) چەند ساڵێك ئەندامی ینك بوو، حاكمی شۆڕش.

1994: تا 25/8 هەڵبژاردنی پەرلەمان لە سوریا، كە كوردەكان نەیانتوانی هیچ نوێنەرێكی خۆیان هەڵبژێرن.

1995: بڵاوكردنەوەی ویندۆزی 95 لە بازاڕدا.

2002: بەستنی كۆنفرانسی كتوپڕ لە لایەن كۆنگرەی نیشتمانی كوردستانەوە لە لەندەن، دەربارەی بارودۆخی كوردستان.

2011: بەڕێوەبەری راپەڕاندنی كۆمپانیای ئەپڵ (ستیف جوبز) دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.


لەدایكبوون:

1759: ویلیام ویلبرفورس، سیاسەتمەداری بەریتانی.

1787: جیمس ودل، دۆزەرەوەی ئینگلیزی.

1865: مەلیك فردیناندی یەكەم، مەلیكی رۆمانیا.

1880: مایلز لامبسون، دیبلۆماتی بەریتانی.

1899: خورخی لویس بورخیس، نوسەری ئەرجەنتینی.

1899: ئەلبیر كلود، زانای بەلجیكی لە زیندەوەرزانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1974ز.

1922: هوارد زین، مێژوونوسی ئەمریكی.

1924: ئەحمەد و ئەهیجو، سەرۆكی كامیرۆن.

1927: هاری ماركویتز، ئابوریناسی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە زانستە ئابووریەكان لە ساڵی 1990ز.

1929: یاسر عەرەفات، سەرۆكی دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستینی و سەرۆكی رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستینی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1994ز.

1939: رەئوف عەباس حامید، مێژوونوسی میسری.

1947: پاولۆ كۆیلۆ، نوسەری بەرازیلی.

1957: ستیفن فرای، ئەكتەر و دەرهێنەر و سیناریستی ئینگلیزی.

1958: ئاسار حەكیم، ژنە ئەكتەری میسری.

1958: ستیف گوتنبرگ، ئەكتەری ئەمریكی.

1962: دیڤید كویشنیر، ئەكتەری ئەمریكی.

1965: ماری ماتلن، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1967: یان ئیریكسۆن، یاریزانی تۆپی پێی سویدی.

1970: توگای كەریم ئۆغلۆ، یاریزانی تۆپی پێی توركی.

1973: گرای دیلایل، ژنە گۆرانیبێژی ئەمریكی.

1976: ئەلیكس ئولوگلن، ئەكتەری ئوسترالی.

1977: دینیلسون دی ئولیفیرا ئەراوجو، یاریزانی تۆپی پێی بەرازیلی.

1977: رۆبەرت ئینكە، گۆڵچی تۆپی پێی ئەڵمانی.

1977: یورگن ماچو، یاریزانی تۆپی پێی نەمساوی.

1977: جون جرین، نوسەری ئەمریكی.

1979: ئورلاندو ئینگیلار، یاریزانی تۆپی پێی هۆڵەندی.

1982: كیم كالستروم، یاریزانی تۆپی پێی سویدی.

1986: فابیانو سانتاكروچی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.

1988: رۆبەرت گرینت، ئەكتەری ئینگلیزی.


وەفات:

1832: سادی كارنو، زانای فیزیا و ئەندازیاری سەربازی فەرەنسی.

1888: رودولف كلاوزیوس، زانای فیزیای ئەڵمانی.

1920: ئەمادۆ مۆدلیانی، هونەرمەندی شێوەكاری ئیتالی لە شاری (ئۆسكانیا)ی ئیتالیا.

1954: جیتولیو فارجاس، سەرۆكی بەرازیل.

1992: حاكم جەمال حەمەئەمین، حاكمی شۆڕش و ئەندامی ینك و خاوەنی كتێبی (مافناسی).

2003: ئەمینە رزق، ژنە ئەكتەری میسری.

2003: ویلفرید سیسیجر، گەڕیدەی بەریتانی.

2007: عەبدولرەحمان عارف، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراقی،  لە ئەردەن.

 

جەژن و بۆنەكان:

رۆژی نیشتمانی لە ئۆكرانیا.

PUKmedia ئا.. حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket