riklam

ئەنجامی تاقیكردنەوەكان.. 18 خوێندكار لەهەموو وانەكاندا نمرەكانیان 100 بووە

کوردستان 08:03 PM - 2021-08-23

ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی بەسەرجەم بەشەكانەوە راگەیەنراو لە هەرێمیش لەسەرجەم بەشەكاندا 18 خوێندكار لەهەموو وانەكاندا 100 نمرەیان هێناوە.

د.ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی  ئامادەیی بەسەرجەم بەشەكانەوە رایگەیاند كە 124 هەزاتتر خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوەكانیان كردوە، وتی: رێژەی دەرچوونی خوێندكارانی زانستی 32.88%بووە، وێژەیش 19.09%، پیشەیی 18%، خوێندنی ئیسلامی 43%.

لەبارەی یەكەمەكانی هەرێمیش لەسەرجەم بەشەكان لەسەر ئاستی هەرێم 18 خوێندكار لەسەرجەم بەشەكان لەهەموو وانەكاندا نمرەی 100یان هێناوە، راشیگەیاند: لەبەشی زانستی 18 یەكەم، 44 دووەم، سێیەمێك، وێژەی یەكەمێك و 2 دووەم، 2 سێیەم، پیشەیی 5 یەكەم، 4 دووەم، 5 سێیەم، خوێندنی ئیسلامی یەكەمێك، دووەمێك، سێیەمێك هەبوون.

ئەوەشی راگەیاند: لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا 207 حاڵەتی قۆپیكردن كراوەو ئەو باندانەشی گیراون ژمارەیان 12 كەس بووەو روبەڕووی دادگا كراونەتەوە.

خوێندكاران دەتوانن لێرەوە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانیان وەربگرنەوە

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket