riklam

بەکارهێنانی ئامێری مایکرۆوەیڤ مەترسیدارە؟

هەمەڕەنگ 06:06 PM - 2021-08-23

دوای جەنگی جیهانی دووەم زانایەکی ناوداری ئەمریکی ئامێری (مایکرۆوەیڤ ) ی تایبەت بە گەرم کردنەوەی خۆراکی دروست کرد، لەو کاتەدا چەندین هەواڵی نادروست لە لایەن ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوکرایەوە، گوایە ئەو ئامێرە مەترسی هەیەی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ.

بە پێی چەند توێژینەوەیەک کە لە ماوەی ٥ ساڵ دا ئەنجام دراوە ئاماژە بەوە دەکەن هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە کە بیسەلمێنیت ئامێری گەرم کردنەوەی خۆراک (مایکرۆوەیڤ ) زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەبێت.

ئامێری مایکرۆ بە تیشکێکی (کارۆموگناتیسی) کاردەکات لەگەڵ بەکارهێنانی ئامێرەکەدا تیشکەکە پێچەوانە دەبێتەوە، دەبێتە هۆی گەرم کردنەوەی خۆراکەکە، ئەمەش نابێتە هۆی زیانگەیاندن بە تەندروستی و لە بەها خۆراکیەکانی خۆراکەکەش کەم ناکاتەوە، تەنها لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئامێرەکە کۆن بووبێت یان دەرگاکەی بە باشی دانەخرێت یان دەفری پلاستیک بەکاربێت زیانی بۆسەر تەندروستی دەبێت.

بۆ هەموو بابەتێکی تەندروستی پێویستە پشت بە ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ببەستین بە پێی ڕێنماییەکانی ڕێکخراوەکە تا ئێستا نەسەلمێنراوە (مایکرۆ)ی گەرمکردنی خۆراک زیانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەبێت.

لەشکر حمید
ئەندازیاری خۆراک

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket