riklam

وەزیرێكی ئەفغانستان لەئەڵمانیا دلیڤەری دەكات

جیهان 03:50 PM - 2021-08-23

وەزیرێكی حكومەتی ئەفغانستان چەند مانگێكە خۆی گەیاندوەتە ئەڵمانیاو داوای مافی پەنابەرێتی كردوە ئێستا لەشاری لایبزیگ دەژی و بەپایسكلێكەوە خواردن دەگەیەنێتە ماڵان و رادەستی كڕیارەكانی دەكات.

سەید ئەحمەد شا سادات وەزیری پێشوتری حكومەتی ئەفغانستان پێشتر وەك پەنابەر لە بەریتانیا دەژیا، بەڵام لە 2018 لەسەر داوای حكومەتی ئەفغانستان گەڕایەوە وڵاتەكەی و پۆستی وەزیری تەكنەلۆژیاو پەیوەندییەكانی پێسپێردراو سەركەوتوانە كاری تۆڕی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی رایی كردوە.

كاتێك بارودۆخی ئەفغانستان بەرەو خراپی رۆیشتوەو شەڕو ئاڵۆزی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان دەستپێكرد، بەناچاری خۆی گەیاندوەتە ئەڵمانیاو وەك خۆی بۆ رۆژنامەی لایبزیگە ڤۆلكسزایتۆنگ باسیكردوە كە ژیانی ئارامی ئێستای پێ باشترە لەپۆست و دەسەڵاتێكی بێ بنەما.
ئەو وەزیرەی ئەفغانستان بەقسەی خۆی لەماوەی رابردودا زۆر بەدوای كارێك گەڕاوە، بەڵام لەبەر ئەوەی زمان نازانێت لەچێشتخانەیەكی گەورەی گەیاندنی خواردن بۆ ماڵان دامەزراوەو بەبایسكیلی خاوەن كارەكان داواكارییەكان دەگەیەنێت و  دەشڵێت بەنیازەە بچێتە كۆرسێكی فێربونی زمانی ئەڵمانی.

PUKmedia بورهان ئەمین – ئەڵمانیا 

سەرچاوە:   Leipziger Volkszeitung

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket