riklam

ئەحمەد مەسعود: بە چەك وەڵامی تاڵیبان دەدەینەوە

جیهان 01:27 PM - 2021-08-23

ئەحمەد مەسعود كوڕی ئەحمەدشا مەسعود فەرماندەی بەرەی بەرگری لە ویلایەتی پەنجشیر ڕایگەیاند: ئەگەر تاڵیبان هێرش بكاتە سەر پەنجشیر بە چەك وەڵامیان دەدەینەوە. 

ئەحمەد مەسعود هۆشداری داوەتە تاڵیبان ئەگەر بێتو ڕێگەی سەربازی بگرنەبەر و هێرش بكەنە سەر ویلایەتی پەنجشیر بە چەك وەڵامیان دەدەینەوە و ئەو كاتیش وڵات تووشی شەڕی ناوخۆ دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە دەبێت تاڵیبان ئەوە بزانێت كە تەنها ڕێگەچارە گفتوگۆیە،ئەوان خوازیاری جەنگ نین، بەڵام تاڵیبان دەست بۆ چەك ببات، بە چەك وەڵامیان دەدەینەوە.

ئەحمەد مەسعود باسی لەوەشكردووە كە ئەوان خوازیاری حكومەتێكی گشتگیر بە بەشداری هەموو لایەنە ئەفغانییەكانە و دژی خۆسەپاندنن. 

ئەحمەد مەسعود كوڕی ئەحمەدشا مەسعود فەرماندەی بەرەی بەرەنگاری دژی تاڵیبان ساڵی 2001 تیرۆر كرا. 

 ویلایەتی پەنجشیر لە باكووری ڕۆژئاوای كابولی پایتەختی ئەفغانستان هەڵكەوتووە و تەنها ویلایەتێكە كە لەژێر كۆنترۆڵ تاڵیباندا نییە، ناوچەیەكی شاخاوی و كوێستانییە و لەئێستادا بۆتە ناوەندی نەیارانی تاڵیبان.

PUKmedia  ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket