riklam

تۆ كێیت دەناسێنرێت

کتێب 12:37 PM - 2021-08-21

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 21-8-2021 لەبەردەوامی كۆڕەكانی ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێر مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی، كۆڕێك بۆ نووسەر مەجید عەبدولڕەحمان خۆشناو سەبارەت بەكتێبی (تۆ كێیت) سازكرد.

كتێبی (تۆ كێیت) پێنجەم بڵاوكراوەی ناوەندی هەولێری مەكتەبی ناوەندی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانە، كۆڕەكە لەلایەن نووسەرو رۆژنامەنووس نازم دڵبەند بەڕێوەچوو، تێیدا ژمارەیەك لەنووسەرو رۆژنامەنووسی شاری هەولێر ئامادەیبوون، نووسەری كتێبەكە باسی لەناوەڕۆكی كتێبەكە كردو وتی: گەشەپێدانی مرۆیی زانستێكی نوێیە كە بەهەمووی تەمەنی پەنجا ساڵە كە لەساڵی حەفتاكانی سەدەی رابردوو لەئەمریكا سەریهەڵداوە، بەڵام لەبەر پێشكەوتنی زانست و دەستی كار كەمتر سوودی بۆ وڵاتە سەرمایەدارەكان هەبوەو زیاتر لەناو دەوڵەتانی تازەپێگەیشتوو گرنگی پێدراوە.

وتیشی: سەرجەم بابەتەكان لەسەر گەشەپێدانی مرۆییە لەهەموو بوارەكان كە ملمڵانێی مرۆڤە لەگەڵ مەحاڵ مرۆڤ بەتەجروبە دەیسەلمێنێ ئەگەر ویست و باوەڕ بەخۆبوونی هەبوو هیچ شتێك نیە بیوەستێنێت ، هەروەك زۆر چیرۆكی سەركەوتن و شكستی كەسە سەركەوتوەكان و پەندو ئامۆژگاری و وتەی بەنرخ و قسەی زۆر زاناو بیرمەندو رۆشنفكری جیهانی و چەند بەسەرهاتی خۆم و دەوروبەری خۆشم خستۆتە ناویەوە كە هەموویان تاقیكردنەوەن بۆ هەموومان لەو كتێبەدا ئەوەش باسكراوە كە چۆن بەرەنگاری ئەو ژیانە جەنجاڵ و كێشمەكێشە دەبینەوە.

مەجید عەبدولڕەحمانی نوسەری كتێبەكە سوپاسی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی و دەرباز كۆسرەت رەسول عەلی كاگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتیشی كرد بەهۆی ئەوەی چاپكردنی ئەو كتێبەو كتێبێكی تری بۆ خستۆتە ئەستۆی خۆی ، هەروەك سوپاسی مەسعود مەلا هەمزە لێپرسراوی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی و هاوڕێ رەواندوزی بەڕێوەبەری كەناڵی ناوخۆیی گەلی كوردستانی هەولێری بۆ چاپ گەیاندنی كتێبەكە كرد. 

لەكۆتایی كۆڕەكەدا كتێبەكە بەسەر ئامادەبوونی كۆڕەكە دابەشكرا.  
PUKmedia رەوەست نەوزاد- هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket