riklam

تاقیکردنەوەی پۆلی 12 لەکەرکوک دەستیپێکرد

کوردستان 12:03 PM - 2021-08-21

ئەمڕۆ ٢١-٨-٢٠٢١  تاقیکردنەوە گشتیەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لەپارێزگای کەرکوک دەستپێکرد.

لەو بارەیەوە پەروین فاتیح بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی خوێندنی کوردی لەکەرکوک بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: لەتاقیکردنەوەکانی ئەمساڵدا 5 هەزار و 500 خوێندکاری خوێندنی کوردی بەشدارن.

وتیشی: 45 هۆڵی تاقیکردنەوە بۆ خوێندنی کوردی تەرخانکراون و  پرۆسەی تاقیکردنەوە تا ڕۆژی ٩/١١ بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستیەکانی تاقکردنەوەو فێنککەرەوەو پێویستیەکانی خۆپارێزیش دابین کراون.

PUKmedia محەمەد ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket