riklam

وێنه‌یه‌ك به‌های هه‌زار وشه‌ی ھه‌یه‌

جیهان 01:25 PM - 2021-08-19

هه‌موو ساڵێك ڕۆژی 19 ئاب به‌ رۆژی جیهانی فۆتۆگرافی دیاریكراوه‌، ڕۆژه‌كه‌ یادی گرنگی كامێراو وێنه‌گرتن له‌ژیانماندا ده‌كاته‌وه‌.

وێنه‌گرتن به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی ژیانمانه‌ خه‌ڵكی جیھان به‌ شێوازی جۆراوجۆر به‌كاردێنن و وێنه‌ ده‌گرن، له‌ وه‌رگرتنی سیفێڵی بۆ دۆكیومێنتكردنی شه‌ڕه‌كان و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ، وێنه‌گرتن فۆڕمێكی هونه‌رییه‌ كه‌ ده‌توانێت به‌ شێوه‌یه‌كی ساده‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بیرۆكه‌ تایبه‌تیه‌كان و هه‌روه‌ها پرۆژه‌كان بێت، پیشان دانی "وێنه‌یه‌ك به‌های هه‌زار وشه‌ی ھه‌یه‌ "
هه‌موو ساڵێك ڕۆژی جیهانی فۆتۆگرافی له‌ 19ی ئاب دیاری كراوه‌، ڕۆژه‌كه‌ یادی گرنگی كامێرا و وێنه‌گرتن له‌ ژیانمان ده‌كاته‌وه‌ هه‌وادارانی فۆتۆگرافی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئاهه‌نگی هونه‌ری گرتنی وێنه‌ له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌گێڕن.

مێژووی ڕۆژی جیهانی فۆتۆگرافی..

سه‌رچاوه‌كانی ڕۆژی جیهانی فۆتۆگرافی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1837. له‌ فه‌ره‌نسا جۆزێف نیسفۆری نیپچه‌ و لویس داگوێر داگریۆتایپیان، یه‌كه‌م پرۆسه‌ی فۆتۆگرافی داهێنا.

له‌ ساڵی 1861 یه‌كه‌م وێنه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ گیراو له‌و كاته‌وه‌ ناوه‌ندی وێنه‌گرتن به‌رده‌وام بووه‌ له‌په‌ره‌سه‌ندی ئه‌م ئامێره‌و ئه‌و یه‌كه‌م وێنه‌ی دیجیتاڵ له‌ ساڵی 1957 گیراوه‌، دوو ده‌یه‌ش پێش ئه‌وه‌ی كامێرای دیجیتاڵی دروست كراوه‌.

ئه‌كادیمیای زانسته‌كانی فه‌ره‌نسا به‌ ره‌سمی داهێنانی داگێریۆتایپ له‌ ساڵی 1839 بۆ ڕایگشتی ڕاگه‌یاندوه‌، له‌ 19ی ئابی 1839دا، وا بڕوا ده‌كرێت كه‌ حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ئه‌و داهێنانه‌ی بۆ ئامێره‌كه‌ كڕیبێت و به‌ ئازادی له‌ به‌رده‌ستی جیهاندا بێت، دواتر ڕۆژه‌كه‌ وه‌ك ڕۆژی جیهانی فۆتۆگرافی ده‌ستنیشان كرا .

PUKmedia ئا / ئه‌ركان شاوازی


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket