}

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رووپێویی بۆ ره‌وشی ژنان له‌عیراق ده‌كات

عیراق 04:51 PM - 2021-08-17

له‌م هه‌فته‌یه‌دا قۆناغی دووه‌می كاری مه‌یدانی بۆ رووپێوی ته‌واوكاری بۆ ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی ژنان ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌زگای ناوه‌ندی ئامار له‌وه‌زاره‌تی پلاندانان، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی فیدڕاڵ و پشتیوانیكردنی سندوقی نیشته‌جێبوونی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، پرۆسه‌كه‌ جێبه‌جێی ده‌كات.

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia گه‌یشتووه‌، ئاشكراشیكردووه‌، رووپێوییه‌كه‌ سه‌رجه‌م پارێزگایه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌و ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ داتای بڕواپێكراو له‌باره‌ی ته‌ندروستی ژنان و رۆڵی له‌كۆمه‌ڵگه‌و له‌خێزاندا و توانای ئابووری سیاسی ده‌سته‌به‌ر بكرێت.

راشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی ئه‌و داتا ته‌واوكارییانه‌وه‌ ده‌كرێت پێشكه‌وتن و كه‌موكوڕییه‌كان له‌دۆخی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی ژنان له‌عیراق دیاری بكرێت و به‌راوردیان بكرێت به‌ئه‌نجامه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می رووپێوی ته‌واوكارییه‌كه‌ كه‌له‌ساڵی 2011دا ئه‌نجام درابوو.

هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامه‌كانی رووپێویییه‌كه‌، ده‌توانرێت په‌ره‌ به‌و سیاسه‌تانه‌ بده‌ین كه‌ زیاتر كاریگه‌رن و گرنگی زیاتر به‌كه‌سه‌كان ده‌دات و ئامانج لێی كۆتایی هێنان بێت به‌توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی و كاركردن بۆ مافه‌كانی كچان و ژنان له‌عیراق.

PUKmedia  یۆنامی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket