riklam

هه‌ولێر.. ڕێگای شاره‌كانی عیراق به‌ڕووی جوتیاران ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 03:58 PM - 2021-08-17

له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مان و پارێزگاری هه‌ولێر بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی جوتیاران ده‌رچوو كه‌په‌یوه‌ندی به‌كردنه‌وه‌ی ڕێگای هه‌ناردنه‌كردنی به‌رهه‌می جوتیاران هه‌یه‌ بۆ  شاره‌كانی دیكی عیراق.

 ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیش پێیوایه‌ ئه‌و بڕیاره‌ كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكرنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه‌ به‌هۆی وشكه‌ساڵی و دابه‌زینی نرخی دانه‌وێڵه‌ به‌جوتیاران كه‌وتووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عوسمان سێده‌ری ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌مه‌ودوا ڕێگه‌ به‌جوتیارانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر ده‌درێت به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه‌،  به‌تایبه‌تی گه‌نم و جۆ هه‌نارده‌ی شاره‌كانی تری عیراق بكه‌ن، كه‌ پێشتر له‌بازگه‌كانی هه‌رێم ڕێگریان لێده‌گیرا.

وتیشی: بڕیاری ڕێگاپێدانه‌كه‌ له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر دراوه‌ و ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری په‌رله‌مان ئاشكرایكرد كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نووسراوی ڕه‌سمی بۆ بازگه‌كان ده‌كات.

ئه‌وئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كردنه‌وه‌ی بازگه‌كان به‌ڕووی جوتیاران تاكو به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق بنێرن، كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكرنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه‌ به‌هۆی وشكه‌ساڵی و دابه‌زینی نرخی دانه‌وێڵه‌ به‌جوتیاران كه‌وتووه‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا- هه‌ولێر  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket