}

بروسكه‌ی ماته‌مینی په‌رله‌مان بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند سه‌لام كۆیی

پرسەنامە 12:54 PM - 2021-08-17

په‌یامی هاوخه‌می سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد سه‌لام كۆیی.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌...
به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری خوالێخۆشبێ هونه‌رمه‌ند سه‌لام كۆیی..
هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی ئازیز..
زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری به‌ توانای كورد (سه‌لام كۆیی)مان پێگه‌یشت، سه‌لام كۆیی یه‌كێك بوو له‌ دیارترین ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌نده‌ به‌ تواناكانی گه‌له‌كه‌مان، كه‌ زۆربه‌ی ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تكردنی هونه‌ر و شانۆ ته‌رخان كردبوو.

به‌كۆچی دوایی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌ توانایه‌، هونه‌ری دراما و شانۆ كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی تێكه‌وت، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری به‌ڕێزیان و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان و هاوڕێیانی ده‌كه‌ین، داواكارین له‌ په‌روه‌ردگار سه‌بر و ئارامی به‌ كه‌سوكار و ئازیزانی ببه‌خشێت و كۆچكردووش به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
"انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون"

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket