riklam

قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە حاجی حەمە غەریب هەمەوەندی دەكات

پرسەنامە 05:41 PM - 2021-08-16

بنەماڵەو كەسوكاری خوالێخۆشبوو كاك حاجی حەمە غەریب هەمەوەندی
زۆر دڵگران بووم بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كاك حاجی حەمە غەریب هەمەوەندی، كە‌ باوكی ھە‌ڤاڵان بە‌كر و عوسمان و ئە‌یوب و مامی كاك محە‌ممە‌دی بە‌رپرسی پاسە‌وانە‌كانی بە‌ندە‌یە‌، لە ناخی دڵمەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە‌ دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. 
خوای گەورە رۆحی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا إلیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket