riklam

قوباد تاڵه‌بانی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رشه‌د ئه‌حمه‌د ئاغا زێباری ده‌كات

پرسەنامە 02:47 PM - 2021-08-16

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئه‌رشه‌د ئه‌حمه‌د ئاغا زێباری، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ ده‌كات .
ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌ڕێزان خێزان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو (ئه‌رشه‌د ئه‌حمه‌د ئاغا زێباری)

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی (ئه‌رشه‌د ئه‌حمه‌د ئاغا زێباری) سه‌رۆك عه‌شیره‌تی زێباری-مان بیست، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیتان ئاڕاسته‌‌ ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متانم ده‌زانم.

ئه‌رشه‌د ئاغای كۆچكردوو سه‌رۆك عه‌شیره‌تی زێباری بوو، یه‌كێك بوو له‌و خه‌باتگێڕانه‌ی عه‌شیره‌تی زێباری كه‌رۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بووه‌ له‌كایه‌ی سیاسی عێراقی و كوردستاندا، قوربانی و خه‌باتیان له‌به‌رچاوه‌.

بۆ ئه‌م خه‌مه‌ گه‌وره‌یه‌، له‌په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێینه‌وه‌ كۆچكردوو (ئه‌رشه‌د ئه‌حمه‌د ئاغا زێباری) به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات و سه‌بوری و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیه‌ راجعون

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket