riklam

له‌پێناو جوتیاران وه‌زیری كشتوكاڵ داوایه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات

کوردستان 09:42 PM - 2021-08-15

بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌پێناو دابه‌زاندنی نرخی ئالیك و پاڵپشتی كردنی پرۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵ و سامانی ماسی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ ٢٠٢١/٨/١٥  نوسراوێكی ره‌سمییان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری كرد و تێیدا پێشنیاری لابردنی باجمان كرد له‌سه‌ر ێویا و پرۆتین، كه‌ له‌ئاماده‌كردنی ئالیك به‌كاردێت، به‌نوسراوی ژماره‌ (5618) له‌ 15/8/2021 .

دوای ئه‌وه‌ی نرخی ئالیك به‌رزبۆیه‌وه‌ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ پێناو پاڵپشتی جوتیارانمان و به‌ره‌و پێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و پرۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵ و سامانی ماسی، له‌ ڕێگای لابردنی باج له‌ سه‌ر ێۆیا و پرۆتین، هه‌وڵده‌دین نرخی ئالیك له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌زێنین، كه‌ بێگومان ئه‌وه‌ ئه‌ركێكی سه‌رشانی ئێمه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پاڵپشتی جوتیاران وخه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشنوكاڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket