}

کوردانی کەنەدا ماڵئاوایی لە هونەرمەندێکی کورد دەکەن

تاراوگە 09:52 AM - 2021-08-14

لە ڕێوڕەسمێکی ماتەمینی شایستەدا رۆژی 13/8/2021 لە گۆڕستانی ستۆڤیل لە شاری تۆرۆنتۆ - ی کەنەدا بەپێی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی پەتای کورونا و بەئامادەبوونی کەسوکارو ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتیان تەرمی هونەرمەندی ناسراو مونیر ئاری بەخاکسپێدرا. .

مونیر ئاری لەدایکبووی ساڵی 1963 لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و ڕەنجبەری شاری  کەرکوكە ، خوێندنی لەو شارە تەواو کردووە ، ماوەیەکیش پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەی ( ی ن ك ) کردووە . لەساڵی 1997 ڕووی لە هەندەران کردووە و لە وڵاتی کەنەدا نیشتەجێ بووە ، خێزاندارە و باوکی دوو کوڕ و کچێکە .

لە پاش ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی تەرمی  خوالێخۆشبوو ، ئامادەبووان پرسەو سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی شیلان حەسەنی هاوسەری و کوڕەکانی کرد و داواکارن خوای پەروەردگار سەبووری دڵنەوایی بە  خانەوادە و کەسوکارو هاوڕێکانی ببەخشێت . دواتر کوڕەکانی سوپاسی ئامادەبووانیان کرد کە بەشداری ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی باوکیان کردوون و هاوخەمی خۆیان بەو بۆنەوە نیشانداوە .

جێی ئاماژەیە هونەرمەند مونیر ئاری لە ساڵی 2009 بەهۆی ڕووداویکی هاتوچۆ بەسەختی بریندار دەبێت جەستەی لەکار دەکەوێت ، ساڵانێکی زۆر بۆ چارەسەرکردن لە نەخۆشخانە و کلینیکی تایبەت ژیان بەسەر دەبات تا رۆژی  12 ئابی 2021 بۆ یەکجارەکی لە شاری تورونتۆ ماڵئاوایی لە کەسوکار و هونەرمەندان و هاوڕێیانی کرد .

هونەرمەند مونیر ئاری ناسراوی کوردستان و کەنەدا گۆرانی بێژێکی دەنگ خۆش بوو، بەشداری  زۆربەی ئاهەنگ و فیستیڤاڵی حزب و ڕێکخراوە کوردییەکانی هەردوو وڵاتی کەنەدا و ئەمریکای کردووە.

PUKmedia عوسمان عەلی ، تورونتۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket