riklam

سلێمانی.. پێشانگانی نێوده‌وڵه‌تی پیشه‌سازی كۆتایی به‌كاره‌كانی ده‌هێنێت

کوردستان 05:45 PM - 2021-08-13

پاش چوارڕۆژ كارو چالاكی یه‌كه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی پیشه‌سازی له‌شاری سلێمانی كۆتایی به‌كاره‌كانی ده‌هێنێت.

به‌وته‌ی به‌ڕێوبه‌رانی پێشانگاكه‌ پێشوازی به‌شداربوان به‌ ڕێژه‌ی 80% بووه‌ و به‌شداربوان چه‌ندین گرێبه‌ستتیان ئیمزا كردووه‌ و خوازی ئه‌وه‌ن كه‌ ساڵی داهاتووش به‌شداربن.

یه‌كه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی پیشه‌سازی ڕۆژی 10-8-2021 به‌ به‌شداری 150 كۆمپانیا بۆ پانێڵ و 100 كۆمپانیاش له‌ بواره‌ جیاجیاكان به‌شداری پێشانگاكه‌یان كردووه‌.

له‌ دوا ڕۆژی پێشانگه‌كه‌دا سێ پانێل پێشكه‌ش ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی و پیشه‌سازی و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و وه‌زیره‌كا و بازرگانان و خاوه‌ن كاره‌كان ئاماده‌ ده‌بن.

ئامانج له‌م پێشانگایه‌ بۆ زیاتر ره‌خساندنی بازاڕه‌ بۆ به‌روبوومی ناوخۆی ڕه‌خساندنی ھه‌لی كار بۆ گه‌نجانه‌.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket