riklam

بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ره‌خۆشی له‌ هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی ده‌كات

ی ن ک 03:05 PM - 2021-08-13

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو شه‌ریفه‌ حه‌بیبوڵڵا ئه‌كبه‌ر دایكی هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی، بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌ڕێز ھونه‌رمه‌ندی دیاری گه‌له‌كه‌مان كاك ناسری ره‌زازی 
به‌داخ و خه‌مێكی زۆره‌وه‌ ،  ھه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو ( شه‌ریفه‌ حه‌بیبوڵڵا ئه‌كبه‌ر ) دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

بۆ ئه‌و خه‌مه‌ ، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان به‌ ئێوه‌و خێزان و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نین و له‌ناخه‌وه‌ به‌شداریی خه‌متان ده‌كه‌ین و ھاوبه‌شیی په‌ژاره‌یی و ناڕه‌حه‌تیتانین.
له‌ یه‌زدانی مه‌زن داواكارین گیانی كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شت  شاد بكات ، ئارامیی و سوكناییش به‌ ئێوه‌ و هه‌مو كه‌س و كارو بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ببه‌خشێت و خه‌م و په‌ژاره‌تان بڕه‌وێنێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ دوایین ناخۆشیتان بێت . له‌ هه‌موو خه‌مێك به‌دور بن.

بافڵ تاڵه‌بانی 
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket