}

باشماخ.. دووپاڵاوگه‌ی گه‌وره‌ی به‌نزین له‌ئێرانه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ هه‌رێم

کوردستان 03:29 PM - 2021-08-12

دوای سێ مانگ ئه‌مڕۆ دوو تاوه‌ری پاڵه‌وگه‌ی به‌نزین له‌ دوبه‌ی پایته‌خی ئابووری ئیماراته‌وه‌ گه‌یشته‌ مه‌رزی باشماخ و ئه‌مڕۆش گه‌یشته‌ خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان، ئه‌و دوو پاڵاوگه‌یه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌یان 43 مه‌تر و 60 مه‌تره‌ ئه‌مڕۆ له‌خاكی ئێرانه‌وه‌ هاته‌ناو خاكی هه‌رێمی كورستانه‌وه‌و بڕیاره‌ له‌ عه‌ربه‌ت جێگیر بكرێت.

پاڵاوگه‌كه‌ له‌ وڵاتی ئیماراته‌وه‌ هێنراوه‌و له‌ قه‌زای پێنجوێنه‌وه‌ هاتوه‌ته‌ خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و كێشی هه‌ر یه‌ك له‌و پاڵاوگانه‌ نزیكه‌ی 200 تۆنه‌.

PUKmedia محه‌مه‌د شاره‌زووری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket