}

وه‌فدێكی حكومه‌تی عیراق سه‌ردانی مه‌رزی شۆشمێ-ته‌وێڵه‌ ده‌كات

کوردستان 02:24 PM - 2021-08-12

وه‌فدێكی حكومه‌تی عیراق به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی مه‌رزی ته‌وێڵه‌ -شۆشمێیان كردوو دواین هه‌نگاوه‌كانی به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزه‌كه‌یان تاوتوێكرد

نوخشه‌ ناسیح قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند :ئێمه‌ داوامان كردووه‌ مه‌رزه‌كه‌ به‌ نێوده‌وڵه‌تی بناسیێنرێت، كاری باش بۆ مه‌رزه‌كه‌ كراوه‌و بیناو به‌شه‌ پێویسته‌كانی تێداكراوه‌ته‌وه‌.
وتیشی : له‌دیوی ئێرانیشه‌وه‌ به‌رده‌وام كاری تێدا ده‌كرێت و ئێمه‌ش سه‌رقاڵی فروانكردنی ڕێگاو بانی مه‌رزه‌كه‌ین و داوامان كردووه‌ تایبه‌تمه‌ندی هه‌ورامان له‌ مه‌رج و ڕێنمایه‌كان له‌به‌رچاوبگیرێت

قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ وتیشی: ده‌سته‌ی خاڵه‌سنوریه‌كان سه‌ر به‌حكومه‌تی ناوه‌ندن و ئومێد ده‌كه‌ین مه‌رزه‌كانی شۆشمێ و پشته‌ بكرێنه‌ نێوده‌وڵه‌تی و مه‌رزی سازانیش بكرێته‌وه‌.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان / هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket