riklam

پەری مورادی: لەچەندین پێشبڕكێی پاسكیل سواریدا یەكەم بووم

ژنان 08:53 PM - 2021-08-10

پەری كەریم  مورادی ،تەمەن 29ساڵ، دانیشتوی شاری هەمەدانە، ماوەی 13ساڵە لەبواری وەرزشی پاسكیل سواریدا كاردەكات و بەشداری چەندین پێشبڕكێی پاسكیل سواری كردووە،پەری بۆ  PUKmedia  وتی: هەر بەمنداڵی حەزم لەپاسكیل سواری بووە و لەقوتابخانەكەمان بەشداری پیشبڕكێی ساڵانەم كردووە تاوای لێهات گەیشتمە ئەو ئاستەی بەشداری پێشبڕكێی پاسكیل سواری بكەم لەسەر ئاستی پارێزگاكان و دەوروبەری هەمەدان.
پەری وتیشی: لەزۆربەی پێشبڕكێكانی پاسكیل سواریدا بەشداریم كردووە كە خۆشبەختانە لە چوار پێشبڕكێدا پلەی یەكەمم بەدەست هێناوە و وابڕیاریشە لەسەر ئاستی سەرتاسەری ئێران بەشداری پێشبڕكێی پاسكیل سواری بكەم.
PUKmedia دیمانەی.. رێباز حەسەن كەڵهوڕیی


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket