}

ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عیراق قه‌باره‌ی داهات له‌ساڵی 2019وه‌ ئاشكرا ده‌كات

عیراق 07:43 PM - 2021-08-10

ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان عیراق ، ئه‌مڕ‌ۆ سێشه‌ممه‌ 10ی ئابی 2021 قه‌باره‌ی داهاتی ده‌روازه‌كانی له‌ساڵی 2019وه‌ ئاشكرا كردو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا داهاتی ده‌روازه‌كان له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌ بڕ‌ی 95 ملیار دینار زیادیان كردووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌ راگه‌یاندووه‌، بڕ‌ی ئه‌و داهاتانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌كان له‌ساڵی 2019دا له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌سته‌كه‌ ده‌ستیان كه‌وتووه‌  یه‌ك تریلیۆن و 122 ملیار دینار بووه‌ كه‌ بریتی بووه‌ له‌داهاتی باج و گومرگ و ئه‌مانه‌ت، روونیشی كردۆته‌وه‌، ته‌نها له‌ساڵی 2020دا، سه‌رباری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌عیراق و جیهان و په‌ككه‌وتنی جموجۆڵی بازرگانی، به‌ڵام توانراوه‌ به‌هه‌وڵی كارمه‌ندانی ده‌سته‌كه‌و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كارگێڕ‌ییه‌كانی دیكه‌، داهاتی زیاتر له‌وه‌ی ساڵی 2019 به‌بڕ‌ی یه‌ك تریلۆن دینار و 194ملیار دینار كۆبكرێته‌وه‌، به‌جیاوازی 71 ملیار دینار زیادیكردووه‌.

راشیگه‌یاند: هه‌ر له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2021دا، بڕ‌ی داهات زیاتر له‌ 600 ملیار دینار بووه‌، خۆ ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به‌هه‌مان نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو 2020، داهات به‌بڕ‌ی 95 ملیار دینار زیادیكردووه‌.

وتیشی: سه‌رباری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و خاوبوونه‌وه‌ی جموجۆڵه‌ بازرگانییه‌كان، به‌ڵام ئه‌مانه‌ ژماره‌یه‌كی باشن و ئاماژه‌یه‌كی گرنگیشه‌ بۆ  پێشكه‌وتنی ئاستی جێبه‌جێكردن له‌ده‌سته‌كه‌و ئه‌و فه‌رمانگایانه‌ی پێیانه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌، جگه‌له‌و رێوشوێنه‌ گرنگانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا گیرابوونه‌ به‌ر بۆ دابینكردنی خۆراك و ئۆكسجین و ڤاكسین.

PUKmedia ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket