riklam

PUKmedia زانیاری له‌سه‌ر ناردنی 200 ملیاره‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان 05:25 PM - 2021-08-10

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێویسته‌ هه‌موو مانگێك حكومه‌تی عیراق بڕی 200 ملیار بۆ هه‌رێم بنێرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ هه‌رێم نه‌یه‌ت ئه‌وا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشتگوێ خراوه‌.

شیروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ناردنی بڕی 200 ملیار دیناری ماگانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌و پێویسته‌ جێبه‌جێ بكرێت.

وتیشی: مانگی رابردوو ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ زۆری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نێدرا بۆ هه‌رێم، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه‌ هیچ به‌رچاو روونیه‌ك نیه‌و دیارنیه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ دێت بۆ هه‌رێم یان نا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: وه‌زیری دارایی عیراق رێگره‌ له‌به‌رده‌م ناردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ مانگانه‌ بۆ هه‌رێم و پێی وایه‌ حكومه‌تی هه‌رێم قه‌رزاری حكومه‌تی عیراقه‌، نه‌ك حكومه‌تی عیراق پاره‌ی دیكه‌ بنێرێت بۆ هه‌رێم.

PUKmedia دیار ستار


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket