خورماڵ.. مامۆستایه‌ك قه‌ره‌بووی وانه فه‌وتاوه‌كان ده‌كاته‌وه
کوردستان 02:49 PM - 2021-08-10
له‌ناحیه‌ی خورماڵی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه مامۆستایه‌ك له‌قوتابخانه‌ی ئاوێسه‌ری هاوڕێ و منداڵ ، سه‌ره‌ڕای بوونی پشووی هاوین، خوێندكارانی پۆلی یه‌كه‌م ده‌هێنێته‌وه خوێندنگا و وانه‌یان پێ ده‌ڵێته‌وه، ئه‌و مامۆستایه وتیشی، ئه‌و به‌هۆی ڕاگرتنی ده‌وام له‌وه‌رزی ڕابردوو نه‌توانراوه وه‌رزی دووه‌می خوێندن ته‌واو بكرێت هه‌وڵده‌دات له‌م پشووی هاوینه‌دا قه‌ره‌بووی ئه‌وكاته بكاته‌وه.
عه‌بدوڵڵا حه‌مه غه‌ریب مامۆستا له‌قوتابخانه‌ی ئاوێسه‌ری به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشووی هاوینی قوتابخانه و خوێندنگاكانه، به‌ڵام خوێندكاره‌كان ده‌هێنمه‌وه بۆ قوتابخانه‌و وانه‌یان پێ ده‌ڵێمه‌و،٫ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگرتنی ده‌وامی خوێندنگاكان له‌ساڵی خوێندنی رابردوو ، مامۆستایان نه‌یانتوانی وه‌رزی خوێندن له‌كاتی خۆی ته‌واو بكه‌ن .
وتیشی: ده‌مه‌وێت له‌م وه‌رزی هاوینه‌دا قه‌ره‌بووی كاتی له‌ده‌ستچووی وه‌رزی خوێندنی ڕابردوو بكه‌مه‌وه، ڕۆژانه خوێندكاران ده‌هێنێمه‌وه ناو پۆل و وانه‌یان پێ ده‌ڵێمه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: قوتابخانه‌ی ئاوێسه‌ری له‌ناحیه‌ی خورماڵ له‌پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی تاشه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی تێدا خوێندكار وانه ده‌خوێنرێت .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: زیاتر له 455 خوێندكاری تێدایه خوێندكارانی پۆلی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی زیاتر له 65 خوێندكارن و بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌می خوێندنی ساڵی ڕابردوو نزیكه‌ی 45 خوێندكارانیان له‌م پشووی هاوینه‌دا دێنه‌وه بۆ خوێندنگا ڕۆژانه .
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو : سه‌ره‌ڕای خوێندن و پڕۆگرامی وه‌رزی دووه‌می خوێندن، مامۆستا ڕێنمایی ده‌داته خوێندكاران وه‌ك سرودو شیعر‌و خوێندن بۆ خوێندكاران ،هانیان ده‌دات بۆ به‌رده‌وامی دان به‌خوێندن .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ناحیه‌ی خورماڵ 12 قوتابخانه و باخچه‌ی منداڵانی تێدایه و زیاتر له 7000 هه‌زار خوێندكار له‌وه‌رزی ڕابردوو خوێندنیان تێیدا ته‌واوكردووه.
PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان/ شاره‌زوور
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24