}

سلێمانی.. یه‌كه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی پیشه‌سازی كرایه‌وه‌

کوردستان 02:45 PM - 2021-08-10

له‌شاری سلێمانی و له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی شاره‌كه‌ و به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و بازرگانان و سه‌رمایه‌داران، یه‌كه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كرایه‌وه‌، تێدا 150كۆمپانیا بۆ پانێڵ و 100كۆمپانیاش له‌بواره‌ جیاوازه‌كان به‌شداری پێشانگاكه‌یان كردوه‌، ماوه‌ی 4ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

شه‌وقی عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و په‌یوه‌ندییه‌كانی پێشانگا، به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند؛ ئامانج له‌م پێشانگایه‌ بۆ زیاتر ره‌خساندنی بازاڕه‌ بۆ به‌روبوومی ناوخۆی ڕه‌خساندنی ھه‌لی كار بۆ گه‌نجانه‌، و چه‌ندی دیداری ئابووری و بازرگانی تێدایه‌.

وتیشی: سێ پانێل پێشكه‌ش ده‌كرێت به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی و پیشه‌سازی و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و وه‌زیره‌كا و بازرگانان و خاوه‌ن كاره‌كان ئاماده‌ ده‌بن.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، پێشانگاكه‌ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و  له‌رۆژی سێشه‌ممه‌ تاوه‌كو رۆژی ھه‌ینی له‌ سه‌عات ١١:٠٠ به‌یانی بۆ ٨:٠٠ی شه‌و پێشانگاكه‌ كراوه‌یه‌.

شه‌وقی عومه‌ر ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند:  ١٥٠ سه‌د و په‌نجا كۆمپانیا له‌ناو پانێله‌كه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن وه‌ له‌ ناو پێشانگاكه‌دا و ١٠٠ سه‌د كۆمپانیا به‌شدار ده‌بن له‌ پسپۆریه‌ جیاوازه‌كه‌ندا.

به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و په‌یوه‌ندییه‌كانی پێشانگاكه‌ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند؛ به‌رھه‌مه‌كان پیشه‌سازی خۆراك پلاستیك ئاسن چیمه‌نتۆ و كارگه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ و دیكۆرات و كانزا و كاربۆن سازی و پاكه‌ره‌وه‌ و خزمه‌ت گوزاری سكویریتی نمایش كراون. 

PUKmedia    جه‌مال سه‌رگه‌تی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket