riklam

عیراق دووه‌م گه‌وره‌ترین ھاورده‌كاری كه‌لوپه‌لی ئێرانه‌

جیهان 04:12 PM - 2021-08-08

عیراق دووه‌م گه‌وره‌ترین ھاورده‌كاری كه‌لوپه‌لی ئێرانه‌، له‌ ماوه‌ی 4 مانگدا به‌بڕی زیاتر له‌ 2 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار شومه‌كی ئێرانی ھاورده‌ كردووه‌.

نوسینگه‌ی كاروباری عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی له‌ رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی بازرگانی ئێرانی رایگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 4 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، عیراق دووه‌مین وڵات بووه‌ بۆ ھاورده‌كردنی به‌رھه‌م و كه‌لوپه‌لی نانه‌وتی ئێرانی و 9 ھه‌زار و 611 ملیۆن تۆن كه‌لوپه‌لی له‌و وڵاته‌ به‌بڕی 2 ملیار و 343 ملیۆن دۆلار ھاورده‌ كردووه‌. 

 

راشیگه‌یاندووه‌، چین له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا بووه‌ و له‌ دوای عیراقیشه‌وه‌ وڵاتانی ئیمارات و توركیا و ئه‌فغانستان و پاكستان ھاتوون. عیراق له‌ 20ی ئازاری رابردووه‌وه‌ تا 20ی ته‌مووزی ئه‌مساڵ، 10.9 ملیۆن تۆن كه‌لوپه‌لی له‌ ئێران كڕیوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket