riklam

ئاره‌زوو: ده‌مه‌وێت هانی خانمان بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ خاوه‌نی كاری خۆیان

هەمەڕەنگ 06:30 PM - 2021-08-07

له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردودا زۆرێك له‌ كچان و ژنان به‌ كاری ده‌ستی و دروستكردنی خواردن و شیرینی، ده‌یانه‌وێت بژێوی خۆیان و خێزانه‌كانیان دابین بكه‌ن.

ئاره‌زوو حه‌مه‌لاو ژنێكی دانیشتووی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانه‌و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ رێگه‌ی دروستكردنی شیرینی و خواردنی جۆراو جۆر بژێوی خۆی و خێزانه‌كه‌ی دابین ده‌كات، به‌وته‌ی خۆی پیشه‌كه‌ی زۆر خۆشده‌وێت و داواش له‌ ژنان و كچان ده‌كات هونه‌رو به‌هره‌كانیان نه‌مرێنن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رن و له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌سته‌وستان دانه‌نیشن، چونكه‌ كاركردن شاره‌زایی و توانای مرۆڤه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌بات، هه‌م ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات و بژێوییانی پێ دابین ده‌كه‌ن.

ئاره‌زوو حه‌مه‌لاو بۆ PUKmedia دوواو وتی: ماوه‌ی 8 ساڵه‌ خوێندنم ته‌واو كردووه‌، به‌ڵام تائێستا دانه‌مه‌زراوم، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێ هیوا نه‌بووم و بیرۆكه‌ی دروست كردنی خواردن و شیرینی جۆراو جۆرم بۆ دروست بوو بۆیه‌ش ده‌ستم دایه‌ ئه‌و كاره‌و له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ پژێوی خۆم خێزانه‌كه‌م دابین ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها زیاتر باشی ئه‌زموونی خۆی كردوو وتی:  سه‌ره‌تا به‌  كاری چنین ده‌ستم پێكرد، به‌ڵام چنین داواكاری زۆری له‌سه‌رنه‌بوو، هه‌وڵمدا كارێكی تر بكه‌م، ده‌ستم كرد به‌ دروست كردنی خواردن و شیرینی و دواتر له‌ ڕێ سۆشیاڵ میدیاوه‌ ریكلامم بۆ ده‌كرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خێزانه‌كه‌م زۆر هاوكارو پاڵپشتم بوون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌م به‌م ڕۆژه‌ به‌رده‌وام پشتگیریان لێكردووم .

وتیشی: به‌شداری چه‌ند فێستیڤاڵێكم كردووه‌ كه‌ له‌ سنووری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجامده‌دران، نیازیشم هه‌یه‌ له‌داهاتوودا كاره‌كه‌م زیاتر گه‌وره‌تر بكه‌م، تا بتوانم هه‌لی كار بۆ چه‌ند كه‌سێكی تر  له‌هاوپیشه‌كانم  بڕه‌خسێنم ، وتیشی: له‌ ئێستادا له‌ ماڵه‌وه‌ خواردن و شیرینی دروست ده‌كه‌م ده‌مه‌وێت زیاتر له‌ ڕێگه‌ی دوكانێك كاره‌كانم گه‌وره‌تر بكه‌م ، ده‌مه‌وێت هانی ژنان و كچان بده‌م كه‌ هه‌وڵ بده‌ن به‌هره‌و تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕو ببنه‌ خاوه‌نی كاری خۆیان و له‌سه‌ر پێی خۆیان راوه‌ستن.

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket