}

مووچەی خانەنشینی پلە باڵاکان گۆڕانکاری تێدا دەکرێت

کوردستان 05:33 PM - 2021-08-07

له‌باره‌ی چاكسازی له‌خانه‌نشینی پله‌ باڵاكاندا ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ حكومه‌ت چاكسازی له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ ده‌ستپێبكات و كار له‌سه‌ر یاسا بكات نه‌ك رێنمایی و بڕیار.

باڵامبۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پێویسته‌ حكومه‌ت به‌ یاسا كار بكات نه‌ك به‌ رێنمایی و بڕیارو ئه‌و چاكسازییه‌ی حكومه‌ت ده‌ستی داوه‌تێ پێویسته‌ له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ ده‌ستپێبكات نه‌ك له‌ناوه‌ڕاسته‌وه‌ بێت.

وتیشی: چاكسازی ته‌نها له‌مووچه‌دا ناكرێت، حكومه‌ت ده‌بێت خه‌رجی و داهاتی مانگانه‌ی بێنێته‌ په‌رله‌مان و بۆ په‌رله‌مانتارانی روونبكاته‌وه‌و ئه‌گه‌ر كورتهێنانی هه‌یه‌ چه‌نده‌ تا لای په‌رله‌مان و خه‌ڵك پرسی بودجه‌و مووچه‌ش روون بێت.

جێی ئاماژه‌یه‌، چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن، بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆتایی به‌ پێداچوونه‌وه‌ی دۆسیه‌ی چاكسازی خانه‌نشینی پله‌ باڵاكان دێت و له‌م مانگه‌وه‌ مووچه‌ به‌ هه‌مواركراوی وه‌رده‌گرن و له‌دوای ئه‌مه‌ش خانه‌نشینی مه‌ده‌نی مووچه‌ به‌و سیستمه‌ نوێیه‌ وه‌رده‌گرن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت زۆرترین مووچه‌ی پله‌ باڵاكان له‌ %50 تێپه‌ڕناكات و به‌شێكیش له‌ %25 ده‌بێت.

وتیشی: بڕیاره‌كه‌ له‌م مانگه‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ی چاكسازی حكومه‌ت دێت.
PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket