riklam

كچێكی كورد یەكەمی ئەڵمانیایە

کوردستان 02:10 PM - 2021-08-06

زینە كوردی كچێكی كوردی پەنابەری خەڵكی رۆژئاوای كوردستانەو تەمەنی 18 ساڵە، ماوەی 6 ساڵە لەگەڵ خانەوادەكەی لەبەرلینی پایتەخت دەژین، قۆناغی خوێندنی ناوەندی لەو وڵاتە دەستپێكردوەو ئەمساڵ لەقۆناغی كۆتایی ئامادەیی Abitur بەهێنانی نمرەی نایاب 1 توانی ببێتە یەكێك لە خوێندكارە هەر سەركەوتوەكانی ئەڵمانیاو پلەی یەكەم  بەدەستبێنێت.

زینە كوردی ئێستا دەیەوێت لە بواری دەرونناسی بخوێنێت، وەك خۆی دەڵێت: بۆیە ئەوبەشەشی هەڵبژاردوە چونكە لەماوەی رابردودا كەسوكارو دەوروبەرو خێزانەكەی بەباردوۆخێكی زۆر ناخۆش و كاریگەر تێپەڕبون و پێویستیان بەو زانستە هەیە بۆ ئەوەی خەڵكی وەك خۆیان بخەنەوەسەر باری ئاسایی و رێڕەوی راستی ژیان.

هەر ئەمساڵ و لەبەرلین كچێكی تری رۆژئاوای كوردستان بەناوی (دلۆڤان مستەفا) بەهێنانی هەمان نمرەو لەهەمان قۆناغدا توانی ببێتە یەكەمی سەر پایتەخت.

PUKmedia بورهان ئەمین - ئەڵمانیا

سەرچاوە: DW

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket