riklam

كوردۆ عومەر: خۆكوشتنی ژنان و پیاوان زۆر زیادیكردوە

کوردستان 11:51 AM - 2021-08-06

بەڕێوبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ژنان لەهەرێم رایدەگەیەنێت: بەپێی ئامارەكان ئەمساڵ رێژەی خۆكوشتنی ژنان و پیاوان زۆر زیادیكردوەو كێشەی خێزانیش زیادیكردوە. 

لەچوارچێوەی پڕۆژەی (هۆشیاری تاك چارەیە بۆ كێشە كۆمەڵایەتیەكان) سەكۆی  بەشداری كۆیە سیمینارێكی تایبەتی بۆ كوردۆ عومەر بەڕێوبەری گشتی بەرەنگاربونەوەی توندو تیژی دژی ژنان و خێزانی لەهەرێمی كوردستان رێكخست. 
چالاكان و بەشداربوانیش  وێرای بەرز نرخاندنی هەوڵە بەردەوامەكانی كوردۆ عومەر لە تەواوی هەرێمی كوردستان بۆ  خزمەتگەیاندن بە بواری كێشەی خێزان و ژنان بەپێویستیانزانی تەوای رێكخراوەكانی تایبەت رۆڵی زیاتریان هەبێت لە بەرجەستەكردنی ئاشتەواوی نێوان تاكەكانی كۆمەڵگا.

سەكۆی گشتی بەشداری كۆیە ماوەی چەند رۆژێكە بەهاوكاری ژمارەیەك رێكخراوی ناوخۆی و دەرەكی  هەڵمەتێكی گشتگیری بۆ بەرەنگاربونەوەی كێشە خێزانیەكان چەندین چالاكی هەمەجۆریان رێكخستوە.                                                                         

كوردۆ عومەر  بەڕێوبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ژنان لەهەرێم بە PUKmediaی راگەیاند: بەۆهی نەبوونی هۆشیاری تاكەوە توندوتیژی خێزانی زیادیكردوەو ئەوەش وایكردوە توندوتیژی و كێشە خێزانییەكان زیاد بكات.

راشیگەیاند: بەهۆی نائارامی تاكەوە لەهەرێم وایكردوە ئەمساڵ رێژەی خۆكوشتنی ژنان و پیاوان زۆر زیادیكردوە. 

PUKmedia كاروان نازم - كۆیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket