}

نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه‌

جیهان 03:05 PM - 2021-08-05

دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ سێ ڕۆژی ڕابردوودا به‌ھۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5-8-2021، نرخی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م به‌رزبووه‌وه‌ و ھۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ رۆژی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌  بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناكۆكییه‌كان له‌ رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ھێرشه‌كانی سه‌ركه‌شتی نه‌وتی و مووشه‌ك بارانكردنی ئیسڕائیل له‌لایه‌ن لوبنانه‌وه‌ .

 

 ئه‌گه‌رچی بنه‌مای بازاڕی نه‌وت به‌ھۆی زیادبوونی كۆگای نه‌وتی ئه‌مریكا و ھه‌روه‌ھا نیگه‌رانی له‌ په‌ره‌سه‌ندنی جۆری ده‌لتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لاوازه‌ و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ ھۆكار بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا نرخی نه‌وت به‌رده‌وام دابه‌زێت.

 

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رمیلێك نه‌وتی برنت 14 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌ به‌ 70 دۆلار و 52 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، نرخی نه‌وتی سووكی ته‌كساسی ئه‌مریكاش 18 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌ و به‌ 68 دۆلار و 33 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

 

به‌پێی ئاماره‌كانی ئیداره‌ی نه‌وتی ئه‌مریكا، قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌و وڵاته‌ ھه‌فته‌ی رابردوو 3.6 ملیۆن به‌رمیل به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket