هه‌ولێر.. ته‌نها له‌ئه‌مساڵدا 540 توشبووی شێرپه‌نجه تۆمار كراوه
کوردستان 10:32 AM - 2021-08-05
به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی ده‌ڵێت، تووشبووی شێرپه‌نجه‌ی هه‌موو شاره‌كانی عیراق سه‌ردانمان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌شی ئاماری نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی بۆ نه‌خۆشیه‌كانی خوێن و شێرپه‌نجه له‌شاری هه‌ولێر به‌كورد به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 7 مانگی ئه‌مساڵ واتا له 1/1 تا 1/8/2021 دا 540 كه‌س به‌هۆی تووشبونیان به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جۆراوجۆر سه‌ردانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌و فایلی نه‌خۆشكه‌وتنیان بۆ ئه‌مجۆره نه‌خۆشیه بۆ كراوه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند: له‌و ژماره‌یه‌دا 240 له‌و نه‌خۆشانه نێر‌و 300 یشیان له‌ڕه‌گه‌زی مێینه‌ن كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 1 ساڵی تاوه‌كو 85 ساڵیدایه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه له‌و ژماره‌یه‌دا 140 نه‌خۆشیان تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جۆری گرێی مه‌مك بوون و 200 دیكه‌شیان تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بوون كه له‌و ژماره‌یه‌ی شێرپه‌نجه‌ی خوێنانه 200 یان منداڵن و 140 یشیان له‌ته‌مه‌نی 25 تا 85 ساڵیدان.
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌پارێزگای هه‌ولێرو نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، د. سامی ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی بۆ نه‌خۆشیه‌كانی خوێن و شێرپه‌نجه به PUKmedia ی راگه‌یاند : ره‌وشی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان به‌گشتی باشه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه تێچووی زۆره ، بۆیه ته‌نیا به‌حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ناچێت ، به‌ڵكو ده‌بێت خه‌ڵكی خێرخواز‌و سه‌رمایه‌داره‌كانیش یارمه‌تی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌شێرپه‌نجه بده‌ن ، خه‌ڵكی خێرخواز به‌ڕێژه‌یه‌كی باش یارمه‌تی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی ده‌زگای خێرخوازی نانه‌كه‌لی بۆ دابینكردنی هه‌ندێك جۆر ده‌رمان ، ئێمه‌ش توانیومانه زۆربه‌ی ده‌رمانه‌كانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه تاڕاده‌یه‌ك دابینی بكه‌ین كه ئه‌ویش له‌ڕێگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێرو سندوقی كۆمه‌كی شێرپه‌نجه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بووه.
د. سامی باسی له‌وه‌شكرد، كه ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه ده‌ستناكه‌ون له‌نه‌خۆشخانه ، هه‌وڵدرایه له‌ڕێگای سندوقی كۆمه‌كی شێرپه‌نجه بۆیان دابین بكرێت و وتی : هه‌ندێكجار بۆ دابینكردنی ده‌رمان گرفتمان ده‌بێت كه ماوه‌یه‌ك هاتنی دواده‌كه‌وێت ، به‌ڵام هه‌وڵدراوه ده‌رمانه‌كان یا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشه‌كان دابین بكرێن یا هه‌ندێك پڕۆسه‌ی پشكنین هه‌یه كه ئه‌گه‌ر له‌نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ستنه‌كه‌وێت له‌تاقیگه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌سه‌ر حسابی سندوقی كۆمه‌كی شێرپه‌نجه بۆیان ئه‌نجام ده‌درێت كه ئه‌و كاره‌ش له‌ڕێگای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، زۆرجاریش نه‌خۆشی شێرپه‌نجه هه‌بووه پێویستی به‌گه‌شتكردن بۆ چاره‌سه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هه‌بووه ، ئه‌وا له‌ڕێگای سندوقی كۆمه‌كی شێرپه‌نجه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نێردراونه‌ته ده‌ره‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی وتیشی: نرخی ده‌رمانه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه تاڕاده‌یه‌ك گرانن كه جۆری ده‌رزی چاره‌سه‌ر هه‌یه یه‌ك دانه‌ی به 3 تا 4 هه‌زار دۆلار بووه ، زۆربه‌ی ده‌رمانه‌كانیش كه به‌نزیكه‌ی 75% تا 80% ی ده‌رمانه‌كانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌مان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رۆژانه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه، ده‌كه‌ن د. سامی ئه‌حمه‌د ئاشكرایكرد، رۆژانه زیاتر له 300 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ده‌كه‌ن كه هه‌ندێكیان بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مانیان كردووه‌و زۆربه‌ی ئه‌وانی تریشیان پێشتر هاتوون و چه‌ندین جاری تر دوباره بۆ چاره‌سه‌رو به‌دواداچوونی نه‌خۆشیه‌كه‌یان سه‌ردانمان ده‌كه‌ن یا پشكنینیان بۆ ده‌كرێت یا كۆڕسی چاره‌سه‌ریان هه‌یه كه زۆربه‌یان نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك نه‌خۆشی خوێن.
باسی له‌وه‌شكرد، جگه له‌نه‌خۆشه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه تووشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جۆراوجۆر له‌هه‌موو پارێزگاكانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ده‌كه‌ن كه رێژه‌ی 35% ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی سه‌ردانمان ده‌كه‌ن له‌پارێزگانی تری عیراقه‌وه دێنه لامان كه هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بنكه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان له‌شاره‌كانی خۆیان وه‌كو ئه‌وانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه باش نه‌بن یا دكتۆریشیان به‌و رێژه‌یه زۆره نه‌بێت یا كێشه‌ی كه‌می ده‌رمانیان هه‌بێت كه ئێمه خزمه‌تێكی باش به‌نه‌خۆشه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كانی تری عیراقیش ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی كه‌می نه‌خۆشی شێرپه‌نجه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن ، چونكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له‌لای ئێمه ده‌مێنن و چاره‌سه‌ریان پێده‌ده‌ین ته‌مه‌نێكی زیاتر ده‌ژین كه نه‌خۆش هه‌یه 15 ساڵ له‌لای ئێمه چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه ، هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی گیان له‌ده‌ستدانیشیان بۆ دۆزینه‌وه‌و هێنانی ده‌رمانی پێشكه‌وتووه‌و هۆكاری تریش بۆ باش بوونی هۆشیاری ته‌ندروستی هاووڵاتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌ڕابردوودا ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێك گرێیه‌ك له‌جه‌سته‌یدا دروستبوایه دره‌نگ سه‌ردانی پزیشكی ده‌كردو له‌جه‌سته‌یدا زیاتر بڵاوده‌بووه‌و چاره‌سه‌ری قورس بوو كه له‌هه‌موویان رێژه‌ی زیاتر شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكی ئافره‌تانه كه نزیكه‌ی 25% تا 30% ی هه‌موو نه‌خۆشیه‌كانی تری شێرپه‌نجه‌یه له‌جیهاندا ، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی زۆربوونی هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌ڕاگه‌یاندن و شوێنه‌كانی تر باس ده‌كرێت ، بۆیه ئێستا توشبوانی شێرپه‌نجه كه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن له‌قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌من ، بۆیه چاره‌سه‌ریان باشتره‌و به‌ته‌واوی چاك ده‌بنه‌وه كه شێرپه‌نجه‌ش چوار قۆناغی هه‌یه كه یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌مه كه دوا قۆناغه‌كه‌ی له‌جه‌سته‌ی مرۆڤ بڵاوبوه‌وه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی تاڕاده‌یه‌ك قورسه.
د. سامی ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه یه‌كێكی تر له‌هۆكاره‌كان بۆ چاكبوونه‌وه‌ی توشبوانی شێرپه‌نجه بۆ شێوه‌ی پێدانی ده‌رمان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و وتی : له‌ڕابردوو به‌گشتی ده‌رمان به‌تووشبوان ده‌دراو له‌ئامانج و خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كه نه‌ده‌درا ، به‌ڵام ئێستا ده‌رمان داهێنراوه كه به‌تایبه‌تی كار له‌سه‌ر له‌ناوبردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كه ده‌كات و رێگا له‌زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ده‌كات ، شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس و گه‌ده‌و خوێن و ئێسكیش چاكبونه‌وه‌یان قورستره له‌جۆره‌كانی تر ، شێرپه‌نجه‌ی كۆلۆن و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكیش تاڕاده‌یه‌ك چاره‌سه‌ریان له‌ئێستادا ئاسانتره ، كه‌مترین جۆری شێرپه‌نجه‌ش كه له‌هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابێت ، شێرپه‌نجه‌ی پێسته كه ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی ده‌ریایه له‌وڵاته‌كه‌مان ، هه‌روه‌ها شێرپه‌نجه‌ی ئێسك و ماسولكه‌كان و چاویش له‌كوردستان كه‌من.
سه‌باره‌ت به‌باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان د. سامی وتی: له‌ئێستادا جگه له‌بینا كۆنه‌كه‌مان بینایه‌كی نوێشمان هه‌یه‌و له‌ئێستاشدا بینای سێیه‌میشمان دروستكردووه‌و نزیكه له‌ته‌واوبوون ، به‌رده‌وامیش فراوانی ده‌كه‌ین ، چونكه به‌رده‌وام نه‌خۆشمان بۆ زیاتر ده‌بێت و پێمان باشه به‌شی منداڵان و به‌شی گه‌وران كه دوو به‌شه هه‌ریه‌كه‌ی به‌جیا بێت و زۆربه‌ی پشكنینه‌كانی شێرپه‌نجه‌مان هه‌یه‌و ئه‌وه‌شی نه‌مانبێت ده‌یانبه‌ینه نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌وێ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و چه‌ندین جۆری ئامێره‌كانی تیشكمان بۆ دیاریكردنی نه‌خۆشیه‌كانیش هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری چاندنی مۆخی ئێسك له‌هه‌ولێر د. سامی ئه‌حمه‌د وتی : ئه‌وه‌ش جۆره نه‌خۆشیه‌كی خوێنه كه له‌ئێستادا توشبوانی له‌ڕێگای سندوقی كۆمه‌كی شێرپه‌نجه ده‌یانێرینه وڵاتانی توركیا‌و هیندستان بۆ چاره‌سه‌ر ، به‌شی چاره‌سه‌ری ئه‌و جۆره نه‌خۆشیه له‌شاری هه‌ولێر دروستكراوه ، به‌ڵام له‌ئێستادا كاری نه‌كردووه‌و به‌نیازین له‌داهاتوودا بیكه‌ینه‌وه كه به‌هۆی شه‌ری داعش و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا كردنه‌وه‌ی دواكه‌وت.
PUKmedia ئا / ره‌وه‌ست نه‌وزاد / هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28