}

ڕ‌ێگری له‌خۆدزینه‌وه‌ له‌ گومرك و باج ده‌گیرێت

کوردستان 05:42 PM - 2021-08-03

وه‌زیری دارایی بۆ رێگریكردن له‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ گومرگ و باج له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم كۆبووه‌وه‌.

ئه‌مڕ‌ۆ سێشه‌ممه‌ 3-8-2021  ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری،  سه‌ردانی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كرد و له‌گه‌ڵ د. خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم كۆبووه‌وه‌ و باسیان له‌ نه‌ھێشتنی كاری نایاسایی و خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج و گومرگ كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ھه‌ریه‌ك له‌ یاسین عه‌بدولواحید، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی و د. كه‌مال ته‌یب، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتیی باج و خانوبه‌ره‌ی میری و ھیوا ئه‌حمه‌د، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئاسایش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون .

ھه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ھه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ ھه‌ماھه‌نگی نێوانیان كرده‌وه‌، ئاوات جه‌ناب نوری باسی له‌وه‌ كرد به‌ ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم ده‌توانرێت رێگری له‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ خۆیان له‌ باج و گومرگ ده‌دزنه‌وه‌، به‌م كاره‌ش به‌ ئاسانی داھاتی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌ڕ‌ێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د ئاماده‌یی خۆی پیشان دا به‌وه‌ی ئاسایش بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان و ئابوری و داھاتی ئه‌م وڵاته‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بین به‌ پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی.

له‌ كۆتاییشدا ھه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی باج و خانوبه‌ره‌ی میری، بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر میكانیزمی رێگریكردن له‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج و گومرگ پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم كرد.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket