riklam

بانكی ناوه‌ندی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كات

عیراق 05:41 PM - 2021-08-03

بۆ ڕێگریكردن له‌ سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌‌، بانكی ناوه‌ندی عیراق داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كات.

 

بۆ ڕێگریكردن له‌ سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌‌و ته‌مویلكردنی گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان، بانكی ناوه‌ندی عیراق داوا له‌ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كات، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ناوانه‌ بكه‌ن، كه‌ له‌ لایه‌نه‌ ڕه‌سمییه‌كانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

 

بانكی ناوه‌ندی عیراق به‌ڕه‌سمی داواشی له‌ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو كرد، سیستمی ئه‌له‌كترۆنی بۆ چالاكییه‌كانی رۆژانه‌یان په‌یڕه‌و بكه‌ن‌و سیستمه‌كه‌ش په‌یوه‌ست بكه‌ن به‌و لیستانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی‌و ناوخۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان قه‌ده‌غه‌كراوه‌.
بانكی ناوه‌ندی بۆ پاڵپشتیكردن له‌ به‌های دیناری عیراقی، رۆژانه‌ سه‌دان ملیۆن دۆلار ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌‌و ئه‌مڕۆش 215 ملیۆن‌و 600 هه‌زار دۆلاری به‌شێوه‌ی نه‌خت‌و حه‌واڵه‌ فرۆشتووه‌ به‌ بانك‌و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket