}

حه‌سه‌ن عه‌له‌وی: هه‌ڵه‌بجه‌ خۆی هیرۆشیمایه‌

کوردستان 05:01 PM - 2021-08-03

نووسه‌ر و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی عیراق حه‌سه‌ن عه‌له‌وی سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و له‌لایه‌ن ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ پێشوازی لێكرا.

له‌دیدارێكدا پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ نووسین و ڕاوبۆچوونه‌كانی عه‌له‌وی سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانیكردنی له‌ كورد و هه‌ڵه‌بجه‌ كرد و پاشان سه‌ردانی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد.

عه‌له‌وی له‌وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: جیاوازی چییه‌ له‌نێوان هیرۆشیما و هه‌ڵه‌بجه‌، هه‌ڵه‌بجه‌ خۆی هیرۆشیمایه‌، به‌ڵام قوربانی ده‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كورده‌ و نه‌ته‌وه‌ی كورده‌.

دواتر به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ قۆناغی ئۆپۆزسیۆنی عیراق و دانیشتنه‌كانی كورد و ڕژێم و مامه‌ڵه‌ی خراپ و نه‌شیاوی قۆناغی دیكتاتۆرییه‌تی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئێستا كورد به‌ده‌ستی هێناون له‌ بۆژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان، زۆربه‌ی پارێزگاكانی عیراق هیوای بۆ ده‌خوازن.

نووسه‌ر و بیرمه‌ندی عیراقی له‌كۆتاییدا داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق كرد سه‌نگ و گه‌وره‌یی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌به‌رچاو بگرن له‌ په‌رله‌مان به‌دانانی كورسی بۆی و قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ بكه‌ونه‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ریاندا هاتووه‌.
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket