riklam

ئاوارە ئێزیدییەكانی كەمپی عەربەت داوای گەڕانەوەی كەسوكارەكانیان دەكەن

کوردستان 01:58 PM - 2021-08-03

ئەمڕۆ 3-8 حەوت ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر تاوانی جینۆسایدكردنی قەزای شەنگال لەلایەن چەكدارانی داعشەوە، لەوكاتەوە ژمارەیەكی زۆر ئاوارە ڕوویان لە سنوری پارێزگای سلێمانی كردووە، لەگەمپی ئاشتی عەربەت نیشتەجێن.

ئەوان دوای حەوت ساڵ داوای گەڕاندنەوەی كەسوكارەكانیان دەكەن و ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن شەنگال لەدۆخێكی خرابدایە بۆیەناتوانن بگەڕێنەوە قەزاكەیان.

فانێ سلێمان ژنێكی ئێزیدی دانیشتووی كەمپی ئاشتسیە و ئەو دوای حەوت ساڵ ئاوارەبوون بەدڵێكی پر خەم و بەچاوی پڕ فرمێسكەوە چیرۆكی ئەو ڕۆژە باس دەكات بۆ  PUKmedia دەڵێت: 3-8 ڕۆژێكی ڕەشە بۆ شەنگالییەكان، زۆربەی كەسوكار و منداڵەكانمان كوتنە دەست چەكدارانی داعش و بەشكێكی زۆریان لێ كورشتن و بەشەكەتریش كە زۆربەیان كچ و ژن بوون داعش بێ سەروشوێنی كردن.

وتیشی: ماوەی حەوت ساڵە چاومان لەوەیە كە تەلەفۆنێكمان بۆبێت و هەواڵی كچەكەمان پێبدات كە لەلایەن داعشەوە بێ سەروشوێن كراوە تاوەكو ئێستا هەواڵی نازانین، هەرچەندە ماوەی حەوت ساڵە چاومان سپی بوو هێندە گریاین و بێتاقەت بووین.

فانێ ئەوەشی وت: ئێمە لەكەمپی ئاشتی ئێستا نیشتەجێن لێرە ژیان دەكەین، هەرچەندە كەموكورتی هەیە، بەڵام ژیانمان لێرە خۆشترە و گونجاوترە هاوكاری دەكرێین.

فانێ داواش دەكات كە حكومەتی عیراق قەرەبوویان بكاتەوە چونكە ئەوان تەنها لەبەر ئاین و بیروباوڕ وایان لێ هاتووە.

عەبدوڵڵا ئیسماعیل هاوسەری فانێ سلێمانەو بۆ PUKmedia  دەڵێت: زۆر زۆر بیری منداڵەكانم دەكەم بەتایبەت كچێكم كەتەمەنی 26 ساڵ بوو چەكدارانی داعش بردیان و ئێستا بێسەر و شوێنە و هیچ هەواڵێكی نییە.

وتیشی: ئێستاش كە 7ساڵ تێپەڕ دەبێت هەرچاوەڕوانم منداڵەكانم بگەڕێنەوە و پێیان شادبمەوە، چۆن دەبێت من ئەوان لەبیركەم، كە ئەوان جەرگ و گیانی من بوون.

عەبدوڵڵا بەچاوی پڕ فرمێسكەوە دەڵێت، پێویستە هەموو لایەك هەوڵبدەن تاوەكو كچ و ژنەكانمان بۆ بدۆزنەوە سۆراغیان بكەن، داواش لە حكومەتی عێراق دەكات كە قەرەبووی مادی و مەعنەویان بكات تاوەكو بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان.

عەبدوڵڵا دەڵێت: دۆخی ئێستای شەنگال باش نییە بۆیە ناگەڕێینەوە، پێویستە بەهەموولایەك هەوڵبدرێت قەزای شەنگال دوبارە ئاوەدان بكرێتەوە.

لای خۆشییەوە پەخشان تۆفیق بەڕێوەبەری كەمپی ئاشتی لە ناحیەی عەربەت بە PUKmedia  ی ڕاگەیاند: لەەمپەكەدا 1هەزار و 826 خێزان لە كەمبەكەدا نیشتەجێن، لەو ژمارەیەش 151خێزانیان ئێزیدین.
وتیشی: خێزانە ئێزیدیەكان ڕێژەیەكی زۆر كەمیان گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان، لەمانگی 7 ڕابردوو هیچ خێزانێك نەگەراوەتەوە شەنگال، چونكە پێیان وایە دۆخی ناوچەكەیان خرابە، بۆ ژیانكردن ناگونجێت.
PUKmedia  جەمال سەرگەتی
فۆتۆ.. شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket